زانیاری_سەربازی: تەیارکردنی کەشتی جەنگی سێپەر بە دوو هاوێژەری چوار موشەکی کروز

دوو شه‌ممه‌ 11 ته‌مموز 22 - 10:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=14816

کەشتی جەنگی مووشەک هەڵگری سێپەر (قەڵغان) لە ساڵی ٢٠١٦ رادەستی هێزی دەریایی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە. ئێستا، بە تەیارکردنی ئەم کەشتییە بە دوو هاوێژەری چوار مووشەکی کروز، کە توانای تەقاندنی هەشت مووشەکی کروزی دەبێت؛ کەشتی سێپەری کردووەتە یەکەم کەشتی ئێرانی کە بەم توانایە تەیار کراوە.

بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ئێران، له‌ میانەی مانۆڕی ده‌ریای هێزی دەریایی سوپای كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ناونیشانی “ئاسایشی به‌رده‌وام ١٤٠١” كه‌ له‌ ده‌ریای قەزوین به‌ڕێوه‌ چوو، هاوێژەری چوار موشەکی کروز به‌كارهێنرا.

ئەو لانچەرەی کە لەم کەشتییەدا بەکارهاتووە هاوشێوەی لانچەرەکانی پێشووی ڕێکخراوی شەڕکەری هێزی دەریایی ئێرانە. ئەم لانچەرە دەتوانرێت لەسەر کەشتییەکانی دیکەی سوپا و سوپای پاسداران دابنرێت. بە لەبەرچاوگرتنی لاوازی کەشتییەکانی ئێران لە هێزی هێرشبەریدا، ئەم پەرەپێدانە دەتوانێت هێزی هێرشبەری بۆ کەشتییە ئێرانییەکانی وەک ئەلوەند و مۆج دوو هێندە بکات.

بۆ بەستنەوەی ئەم ژمارەیە لە لانچەرەکان پێویستە پایەکانی بەهێز بکرێت. بۆ بەهێزکردنی پایەکان پێویستە بەشەکانی لانچەرەکە بە پایەکە زیاد بکرێت. بەڵام دەبێت لانچەرەکەش بەهێز بکرێت بۆ ئەوەی کێشی لانچەرەکانی سەرەوە هەڵبگرێت، ئەمەش وایکردووە خۆڕاگری پێکهاتەی لانچەرەکە بە زیادکردنی قایش لە سێ خاڵەکەی سەرەتا و کۆتایی و ناوەڕاستدا زیاد بکرێت.

ئه‌و موشه‌كه‌ی كه‌ له‌م جۆره‌ هاوێژەرە به‌كاردێت دیار نییه‌، به‌ڵام هه‌موو مووشه‌كه‌كان ئەگەر سنوورێک بۆ كێشیان نه‌بێت ده‌توانن ئه‌و هاوێژەرانە به‌كاربهێنن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .