ڕۆیتەرز: ئێران لە فۆردۆ بە سەنتەرفیوجی پێشکەوتوو دەستی بە پیتاندن کردووە

یەکشەممە 10 ته‌مموز 2022 - 20:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=14808

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە ئێران بە سەنتەرفیوجی پێشکەوتوو لە فۆردۆ دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندووە کە ئێران بە سەنتەرفیوجی پێشکەوتووی IR-6 لە فۆردۆ دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم کردووە.

رۆیتەرز لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو سەنتەرفیوجانەی کە ئێران لە فۆردۆ دایناون، ئامانجیان بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمە لە ٥٪ بۆ ٢٠٪ـە.

نزیکەی ٢٠ ڕۆژ لەمەوبەر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بە سەنتەرفیوجە پێشکەوتووەکانی لە دامەزراوەی فۆردۆ ئامادە دەبێت.

ئەنجومەنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ٨ی حوزەیران بڕیارنامەیەکی کە هاوکاری نەکردنی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم تۆمەتبار دەکرد بە ٣٠ دەنگی بەڵێ، ٢ دەنگی نەخێر (ڕووسیا و چین) و ٣ دەنگی بێلایەن (هیندوستان، لیبیا و پاکستان) پەسەند کرد.

دوابەدوای ئەوە ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕاگرتنی ژمارەیەک کامێرای چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی لە بنکە ئەتۆمییەکانیدا راگەیاند.

ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان لە ساڵی ٢٠١٥ رێککەوتنێکی ئەتۆمییان واژۆکرد؛ لە بەرامبەر لابردنی سزا ئابوورییەکان، تاران پیتاندنی یۆرانیۆمی بە شێوەیەکی گەورە سنوردار کرد، بەڵام ساڵی ٢٠١٨، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا بە شێوەیەکی تاکلایەنانە وڵاتەکەی لە رێککەوتنەکە کشاندەوە و سزاکانی چالاک کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *