ڤیدیۆی نوێی مانۆڕی “سەرایا ئەلقودس” لە غەززە

شەممە 9 ته‌مموز 2022 - 10:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=14760

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین کە لەم دواییانەدا مانۆڕێکی لە کەرتی غەززە لە ژێر ناونیشانی “عزم الصادقین” ئەنجامدا بوو، گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێی ئەم مانۆڕەی بڵاوکردەوە.

سەرایا ئەلقودس، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، ئێوارەی (پێنجشەممە) گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێی مانۆڕی ئەم دواییەی لە کەرتی غەززە بڵاوکردەوە.

مانۆڕی “عزم الصادقین” لە ٢٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ لە کەرتی غەززە بەڕێوەچوو و باڵی سەربازی جیهادی ئیسلامی توانا سەربازییەکانی خۆی نمایش کرد.

ئەبو حەمزە، وتەبێژی سەرایا ئەلقودس رایگەیاند بوو، لەم مانۆڕەدا ئۆپەراسیۆنە مەیدانییە جۆراوجۆرەکان ھاوشێوەسازی دەکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *