بەقاچاخبردنی ٤٥ تانکەر نەوتی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە

هه‌ینی 8 ته‌مموز 2022 - 11:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=14707

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی ئەمریکا ٤٥ تانکەر نەوتی سووریایان لە ناوچەی جەزیرە بۆ عێراق بردەوە.

داگیرکەرانی ئەمریکی لە درێژەی دزین و بە تاڵان بردنی سامانە سروشتییەکانی سووریا، ڕۆژی رابردوو (پێنجشەممە) بڕێکی زۆری نەوتی سووریایان لە ڕێگەی ٤٥ تانکەرەوە لە ناوچەی جەزیرە بۆ بنکەکانیان لە عێراق گواستەوە.

لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا ٥٥ تانکەر نەوتی سەر بە سوپای ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک زرێپۆش لە ڕێگەی دەروازەی ئەلمەحمودیەوە لە نزیک “الیعربیه” (باکوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە) بۆ خاکی عێراق گواسترانەوە.

ئه‌م بە تاڵان بردنەی نەوتی سووریا لەلایەن ئه‌مریكاوە به‌زۆری به‌ هاوبه‌شی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئەنجام دەدرێت، كه‌ دوای شكستی گروپی تیرۆریستی “داعش” وه‌ک هاوپەیمانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ باكووری سووریا كار ده‌كه‌ن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *