دووەم هێرشی موشەکی لە ئەفغانستانەوە کرایە سەر ئۆزباکستان + ڤیدیۆ و وێنە

چوار شه‌ممه‌ 6 ته‌مموز 22 - 23:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=14653

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو لە ئەفغانستانەوە بە حەوت ڕۆکێت هێرش کرایە سەر شارۆچکەی سنووری تێرمێز لە باشووری ئۆزباکستان.

لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە ٧ ڕۆکێتی ١٠٧ ملم هێرش کرایە سەر شارۆچکەی سنووری تێرمێز لە باشووری ئۆزباکستان. ئەم هێرشە بووە هۆی وێرانبوونی چەندین بینای نیشتەجێبوون و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە. بەپێی لێدوانی سەرچاوە خۆجێیەکان لە ئەفغانستان، سەرچاوەی هێرشەکە گوندی تۆقەیە لە باکووری پارێزگای بەلخ.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆزباکستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە، ئەمە لەکاتێکدایە بەرپرسانی تاڵیبان هێرشەکەیان لە خاکی ئەفغانستانەوە ڕەتکردۆتەوە. دوابەدوای هێرشەکە، بەرپرسانی سنووری ئۆزباکستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان و ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە چوونەتە دەروازەی سنووری حیرتانی ئەفغانستان.

دوای هاتنە سەرکاری تاڵیبان لە ئەفغانستان، ئەمە دووەم هێرشی ڕۆکێتییە کە لە خاکی ئەفغانستانەوە بۆ سەر ئۆزباکستان ئەنجام دەدرێت. گروپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی پێشووی لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەس و گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .