فەڵەستینیەک شەهید کرا و دەیانی دیکەش دەسبەسەر کران + ڤیدیۆ

چوار شه‌ممه‌ 6 ته‌مموز 22 - 13:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=14647

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای رژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتایە سەر کەرتی ڕۆژئاوا و دەیان فەلەستینیان دەستبەسەر کرد و کەسێکیشیان شەهید کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە)، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە سلواد، جنین، تولکەرەم و ئەلخەلیل لە کەرتی ڕۆژئاوا دەیان فەلەستینیان دەستبەسەر کرد.

بە پێی زانیاریەکان، لە هەندێ ناوچە پێکدادانی چەکداری لە نێوان هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و گەنجانی فەلەستینی ڕووی داوە.

“ئەلئەسیر” تایبەت بە کاروباری زیندانیانی فەلەستینی ڕایگەیاند کە ٣٧ فەلەستینی بە بیانووی بەشداریکردن لە ڕێوشوێنەکانی خۆڕاگری دژ بە سەربازان و دانیشتوانی ڕژێمی زایۆنیستی دەستبەسەر کراون.

فەلەستینییەک بەناوی “ڕەفیق ریاز غەنم” دوای برینداربوونی و دەستبەسەر کردنی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ جنین و نابلوس شه‌ڕ و پێکدادانی چه‌کداری ڕووی داوه‌ و چه‌کدارانی فه‌له‌ستینی له‌ کاتی هێرش بۆ سه‌ر شاری “جبع” ته‌قه‌یان له‌ سه‌ربازانی زایۆنیستی کردووه‌.

شایانی باسە خۆڕاگری چەکداری لە کەرتی ڕۆژئاوا لەم دواییەدا چڕتر بووەتەوە و نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر، فەرماندەی لیوای ناسراو بە “ئەلسامەرە”ی رژێمی زایۆنیستی لە نابلوسی کەرتی ڕۆژئاوا، بریندار بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .