کۆبوونەوەی گرنگی چوارچێوەی هەماهەنگی/ داوا لە لایەنە کوردییەکان کرا بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار

سێشەممە 5 ته‌مموز 2022 - 16:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=14621

لە میانی کۆبوونەوەیەکدا چوارچێوەی هەماهەنگی سیاسی شیعەکانی عێراق دوایین پێشهاتەکانی ئەم وڵاتەیان تاوتوێ کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە كۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی چوارچێوەی هەماهەنگی گروپە شیعەكان تاوتوێی پێكهێنانی فراكسیۆنی زۆرینە كە بەرپرسە لە دیاریکردنی كاندیدی سەرۆک وەزیران کرا و داوا لە هەموو گروپە كوردییەكان کرا پرسی كاندیدی سەرۆک كۆمار یەکلایی بکەنەوە.

بەشی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەم گرووپە شەوی دووشەممە بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرکردە و سەرۆکی فراکسیۆنە سیاسییەکانی پەیوەندیدار بەوەوە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەم کۆبوونەوەیەدا چەندین پێشهاتی سیاسی و دوایین ڕووداو و پرسەکانی پەیوەست بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمان و چالاکی ئەو کۆمیسیۆنانەی کە پێکهێنراون بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ گروپە سیاسییەکان و داڕشتنی بەرنامەیەکی حکومی بۆ بەدیھێنانی داواکارییەکانی میللەتی عێراق و دیاریکردنی ستانداردەکان و میکانیزمەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و کۆمار، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی و هەستیاری قۆناغەکە و دیاریکردنی خشتەی پتەو بۆ ئەم بابەتە، تاوتوێ کراوە.

بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە جەختیان لە گرنگی سەقامگیری پرۆسەی سیاسی کردەوە لەڕێگەی پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو کە توانای جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هەموو عێراقییەکانی بەبێ هیچ جیاوازییەکی هەبێت.

سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایان لە گروپە كوردییەكان كرد هەوڵەكانیان یەكبخەن بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆکایەتی كۆمار.

لەلایەکی دیکەوە “عەلی بەیدەر”، توێژەری کاروباری سیاسی عێراق، کاندیدبوونی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە “مانۆڕێکی سیاسی” زانی و جەختی لەوە کردەوە: ناوبراو زۆر باش دەزانێت کە رووبەڕووی دژایەتی یان مەرجی ڕکابەر و هاوپەیمانەکانی دەبێتەوە، بۆیە ئێستا بەدوای دیاریکردنی کاندیدێکی دیکە لەجیاتی خۆیدایە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *