زوڵم و ستەمێکی دیکەی تاڵیبان لەدژی شیعە زوڵملێکراوەکانی بەلخاب + ڤیدیۆ و وێنە

سێ شه‌ممه‌ 5 ته‌مموز 22 - 12:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=14609

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ئاوارەبوونی سەدان دانیشتووی شاری بەلخاب، لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە سووکایەتی بەرامبەر شوێنە ئاینییەکانی ئەم شارە کران.

بە پشت بەستن بە ڤیدیۆ و وێنە بڵاوکراوەکانی ئاوارەکانی شەڕی شاری بەلخاب لە گوندەکانی دەوروبەری پارێزگای بامیان، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە خەڵکی بەلخاب لە دۆخێکی نالەبار دان. خەڵکی ئەو ناوچانە لە ترسی کۆمەڵکوژی و ئەشکەنجەدان بۆ چیا و گوندەکانی دەوروبەری هەڵهاتوون، ئەمەش دوای هێرشی چەکدارانی تاڵیبان بۆ دەستگیرکردنی مەهدی موجاهید فەرماندەی هەزارەی ئەم گروپە دێت.

ئەم کەسانە لە ئێستادا هیچ پاڵپشتییەکی ئەمنی و بژێوی ژیانیان نییە و پێویستیان بە پاڵپشتی خێرای وڵاتان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانە.

شاری بەلخاب کە ناوەندەکەی لە شاری تەرخوجە، یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای سەرپوڵ لە باکووری ئەفغانستان. بەلخاب به‌ هۆی بوونی ده‌یان قوتابخانه‌ و ناوەندی خوێندنی ئایینی، له‌ ئه‌فغانستان به‌ “قومی دووەم” ناسراوه‌ و له‌ ڕابردووشدا قوتابی و زانایانی ئایینی شیعە له‌ ئه‌فغانستان به‌ مه‌به‌ستی خوێندن سه‌ردانی ئه‌م شاره‌یان کردووە. خەڵکی بەلخاب لە کاتی ڕووخانی حکوومەتی ئەشرەف غەنی بە سەرکردایەتی سەید حەسەن سەفایی یەکێک لە موجاهیدە بەناوبانگەکانی ئەفغانستان دژی تاڵیبان وەستانەوە و دواجار بە چەندین مەرجەوە ئاگربەستیان راگەیاند، بەڵام فیتنەی مەهدی موجاهید خەڵکی چەوساوەی ئەم شارەی ئاوارە کرد و بووە هۆی دەستدرێژی چەکدارانی تاڵیبان بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکانی ئەم شارە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .