باقری: دۆخی ئاسایشی سنورەکانی پارێزگای کوردستان لە ئاستێکی زۆر باشدایە

دووشەممە 4 ته‌مموز 2022 - 13:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=14573

سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە خۆشبەختانە دۆخی ئاسایشی پارێزگای کوردستان و سنورەکانی لە ئاستێکی زۆر باشدایە.

فەریق محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەک شەممە 3 ی تەمموزی 2022 سەردانی شاری سنە ناوەندی پارێزگای کوردستانی کرد و وتی کە ئامانج لە سەردانەکەش تاوتوێکردنی پرسە پەیوەندیدارەکانی هێزە چەکدارەکان، ئاسایشی ناوچەکە و بە تایبەت سنورەکانی پارێزگای کوردستانە.

ناوبراو وتی کە دۆخی ئاسایشی سنورەکانی پارێزگای کوردستان لە ئاستێکی زۆر باشدایە، ئەڵبەت هەندێک پیلانگێری هەیە کە بەردەوام لە لایەن هێزە چەکدارەکانی پارێزگای کوردستانەوە پووچەڵ کراونەتەوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *