سوپای ئازەربایجان کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، سنوور لەگەڵ ئێران داخرا

شەممە 2 ته‌مموز 2022 - 19:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=14496

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆماری خۆبەڕێوەبەریی نەخچیڤانی ئازەربایجان سنووری وشکانیی لە شاری جۆلفا بۆ هاتنی هاووڵاتییانی ئێران و چوونی هاووڵاتییانی بۆ ماوەیەکی نادیار داخست.

هەروەها ئەو هاتوچۆە سنووردارەی کە لە شارەکانی دیکە لەوانە ئاستارا و بیلێ سەوار هەبوو، ڕاگیراوە، بەڵام هێڵە ئاسمانییەکان هێشتا بەڕووی هاووڵاتییانی ئەو دوو وڵاتەدا کراوەن. تێرمیناڵی سنووری ئه‌م دوو وڵاته‌ هەروەها ته‌نها بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ئەو دوو وڵاتە كراوه‌یه‌.

ناردنی یەکە سەربازییەکان بۆ سنووری ئێران

سەرچاوە ئاگادارەکان لە ناوخۆی ئازەربایجان بە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلامییان راگەیاندووە، سوپای ئازەربایجان یەکەی کۆماندۆی ژمارە پێنجی هێزی زەمینی خۆی لە ناوچە سنوورییەکانی تالێش نشین و ناوچەی ئابووری باشووری بۆلگەسی بڵاوەپێکردووە. هه‌روه‌ها هه‌مان سه‌رچاوه‌ ده‌ڵێن، فه‌رمانێک له‌ سوپای ئازه‌ربایجان ده‌رچووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران ئاماده‌بن!

سیتاڵچای سەرەتای گرژییەکان

گرژییە جدییەکانی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ڕادەستکردنی بنکەی ئاسمانی سیتاڵچا لە ساڵی ٢٠١٢ بە ئیسرائیل دەستی پێکرد.
گۆڤاری ئۆنلاینی فۆرین پۆلیسی لە زاری دوو ژەنەراڵی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل ئەم بنکە چۆڵکراوەی کڕیوە و فڕۆکە بێفڕۆکەوان و سەربازەکانی لەوێ جێگیر کردووە. هەرچەندە حکومەتی ئازەربایجان ئەم هەواڵەی ڕەتکردەوە و گۆڤارەکەش ئیدیعای خۆی کشاندەوە، بەڵام لە ساڵانی دواتردا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل کە لە دەریای قەزوینەوە هەوڵیان دەدا بچنە ناو ئێرانەوە خرانە خوارەوە.
مانگی ڕابردوو، ئیسماعیل شەعبانۆڤ، شرۆڤەکاری سیاسی نیشتەجێ مۆسکۆ، لە میانی گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هەواڵی بڵاوەپێکردنی هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەم بنکەیە پشتڕاست کردەوە و زیادی کرد: پێش شەڕی دووەمی قەرەباغ لە ساڵی ٢٠٢٠، ئێمە پێمان وابوو تەنها ئامێری سەربازی لەم بنکەیە جێگیرکراوە، بەڵام دوای جەنگ بۆمان دەرکەوت کە چالاکیی سیخوڕیش لەم بنکەدا ئەنجام دەدرێت.
میدیاکانی نزیک لە حکوومەتی ئەم وڵاتە سێ مانگ لەمەوبەر رایانگەیاند بوو کە سەید عەباس موسەوی، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە باکو، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئازەربایجاندا، پەیامی لایەنی ئێرانی سەبارەت بە چۆڵکردنی بنکەی سیتاڵچای گەیاندووە بەرپرسانی ئەو وڵاتە. هەرچەندە ئەم هەواڵە لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵاتەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەدا پروپاگەندەی دژە ئێران دەستی پێکردبوو.

دووری بنکەی سیتاڵچای لە دەریای قەزوین نزیکەی ٣.٧ کیلۆمەترە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەتوانن بە ئاسانی بەسەر دەریادا بەرەو ئامانجەکانیان لە ئێران بفڕن. هه‌روه‌ها هه‌واڵی هاتوچۆی ڕاوێژكارانی سه‌ربازی ئیسرائیلیش له‌م بنكه‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ٦٣ كیلۆمه‌تری باكووری ڕۆژئاوای باكوی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌وه‌، ده‌بیسترێت.
ئەم بنکەیە نزیکەی ١٧٣ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی باکووری ئێرانەوە دوورە. دوورییەکەی لەگەڵ شارە گرنگەکانی تەبرێز و تاران، ٤٠٢ و ٥٨٧ کیلۆمەتر دەبێت.

خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل لە تەبرێز، نزیک دامەزراوە ئەتۆمیەکانی نەتەنز، سنوورە ئاوییەکانی گیلان و بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تەشویشی ئەلیکترۆنی لە تیرۆری شەهید ئەحمەدی رۆشەن دەریدەخات کە ناوەندێکی چالاک بۆ دزەکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە سنوورەکانی باکووری ئێران بوونی هەیە. لە ئەگەری ڕوودانی شەڕیش، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە شەڕکەرەکانیش بۆ ئەم لیستە زیاد دەکرێن.
دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا، هێرشی ئێران بۆ سەر ناوەندەکانی سەر بە ئیسرائیل لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجام درا و دوور نییە فڕۆکەخانەی سیتاڵچای لە ئامانجەکانی داهاتووی ئێران بۆ هێرشە مووشەکیەکانی بێت.

شایانی باسە، ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان لەم دواییانەدا ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوەی چوار وڵاتی هاوسنووری دەریای قەزوین (ڕووسیا، ئێران، کازاخستان و تورکمانستان) بە بوونی هێزی سەربازی بیانی لە کەناراوەکانی ئەم دەریایە بوویەوە. ئەم رەتكردنەوەیە رێگری لە بوونی هێزەكانی توركیا و ئیسرائیل لە كەناراوەكانی دەریای قەزوین دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *