برینداربوونی فەرماندەیەکی سەربازی زایۆنی لە نابلوس + ڤیدیۆ

پێنج شه‌ممه‌ 30 حوزه‌یران 22 - 19:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=14407

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئاکامی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستینی و هێرشی دانیشتوانی زایۆنی بۆ سەر گۆڕی پێغەمبەر یوسف (ع) لە شاری نابلوس، ٦٤ فەلەستینی و چوار ئیسرائیلی لەوانە فەرماندەی لیوای سامرە بریندار بوون.

ئێوارەی ڕۆژی ٢٩ی حوزەیران، دانیشتوانی زایۆنی بە پاڵپشتی سوپای رژێمی زایۆنیستی هەلیانکوتایە سەر گۆڕی پێغەمبەر یوسف (ع) لە شاری نابلوسی کەرتی ڕۆژئاوا و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستینی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای رژێمی زایۆنیستی تەقەیان لێکردن. لەم ئاڵوگۆڕکردنی تەقەیەدا، “ڕوعی تزاڤیگ”، فەرماندەی لیوای سامرەی سوپای رژێمی زایۆنیستی و سێ دانیشتووی دیکەی زایۆنی بریندار بوون.

هێزەکانی ئیسرائیلی بە هەڵدانی گازی فرمێسک ڕێژ و تەقەکردن، ٦٤ فەلەستینی لەوانە ژمارەیەک منداڵیان بریندار کرد و دانیشتوانی زایۆنی توانیان شوێنەکە جێبهێڵن.
کەتیبەکانی نابلوس سەر بە سەرایا ئەلقودس باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا بەرپرسیارێتی هێرشکردنە سەر سەربازانی ئیسرائیلی و بەرەنگاربوونەوەی هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر گۆڕی پێغەمبەر یوسف (ع) لە ئەستۆ گرت.

شەڕ و پێکدادانەکانی شەوی ڕابردوو لە کاتێکدا ڕوویانداوە کە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان بۆ دەستنیشانکردنی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدەن و ئەم پێکدادانانە دەریدەخات کە هەوڵەکانی ئەو هێزە ئەمنیانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆڕاگری فەلەستین و ئاسایش بۆ دانیشتوانی ئیسرائیلی شکستی هێناوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .