ڕێبەری ئەنساروڵڵا: توانای سەربازی ئێمە لە زۆربەی وڵاتی عەرەبی زیاترە + وێنە

چوارشەممە 29 حوزه‌یران 2022 - 22:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=14249

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئاماژە بە توانا و وەبەرهێنانی مووشەکیی ئەم بزوتنەوەیە، وتی کە توانا سەربازییەکانی ئێمە لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی زیاترە.

سەید عەبدولمەلیک حوسی ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی پارێزگای حجە، وتی: ئێمە لە ساڵی هەشتەمی تاوان و دەسدرێژییەکانی سعوودیەداین و قۆناغە دژوار و کێشە گەورەکانمان تێپەڕاندووە، دوژمنان بە شەڕ و گەمارۆکان ویستی هاندانی خەڵکیان لە دژی یەکتر هەبوو بەڵام لەو شەڕەدا شکستی هێنا.

ناوبراو وتی: خۆڕاگری و ئیرادەی بەهێزی ئێمە دوژمنی بێهیوای کرد و توانا و دەسکەوتەکان وایکردووە کە زۆربەی وڵاتان بە ڕێزەوە سەیری یەمەن بکەن، ئەم دەسکەوتانەش وا دەکات کە داهاتوویەکی ڕوون لە بەردەم ئێمەدا بێت، پشت بە خودای گەورەش سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر ڕوبەڕوی شکست و سەرشۆڕی دەبێتەوە.

حوسی وتی: لە ڕووی سەربازییەوە ئەنجام و دەسکەوتی گەورەمان مسۆگەر کردووە، ئەوەش ڕێگری لە داگیرکردنی وڵات لە لایەن هاوپەیمانی داگیرکارەوە بووە، ئێمە بەهێزتریش دەبین و لە توانا سەربازییەکان بە تایبەت توانای وەبەرهێنانی مووشەکی گەیشتووینەتە ئاستێک لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی باشترین.

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئێمە مووشەکی دوورهاوێژی بالستی بەرهەم دێنین کە بە هەر ناوچەیەکی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی تاوانباری سعوودیە دەگات و دوژمنان لە ڕوبەڕوبونەوەی مووشەکەکانی ئێمە شکستیان هێناوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *