کوژرانی سەربازێکی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق

چوار شه‌ممه‌ 29 حوزه‌یران 2022 - 13:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=14242

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند لە میانەی ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سەربازێکی دیکەی ئەو وڵاتە کوژراوە.

لە ٢٨ی حوزەیران هەواڵی کوژرانی سەربازێکی تورکیا بە ناوی عەبدوڵا بایرام راگەیێندرا. لەگەڵ کوژرانی ئەم سەربازە تورکە ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ بۆ ٢٨ کەس بەرزبوویەوە.

لە ٢٢ی حوزەیران هەروەها وەزارەتی بەرگریی تورکیا هەواڵی کوژرانی سەربازێکی ئەو وڵاتەی بە ناوی سرجان لە میانەی ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ لە هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاند بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *