شاندێکی حزبوڵڵای لوبنان سەردانی روسیای کرد

پێنجشەممە 18 ئازار 2021 - 00:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=142

هەواڵە تایبەتەکان: شاندێکی حزبوڵڵای لوبنان بە سەرۆکایەتی موحەمەد رەعد، سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری بە بەرخۆدان لە پەرلەمانی لوبنان، سەردانی روسیای کردەوە.

هەواڵە تایبەتەکان: شاندێکی حزبوڵڵای لوبنان بە سەرۆکایەتی موحەمەد رەعد، سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری بە بەرخۆدان لە پەرلەمانی لوبنان، سەردانی روسیای کردەوە.

بە پێی زانیارییەکان ئەم سەردانە لەسەر داوای روسیا ئەنجام دراوە و تێدا باس لە ئامانجەکە هاوبەشەکانی هەر دوو لایەن لە سوریا بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گروپە چەکدارەکان و هەڵوێستەکانی روسیا لەسەر دەستێوەردانی دەریایی و ئاسمانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و هەروەها قەیرانی سیاسی و ئابووری لە لوبنان، کراوە.

لە دیداری شاندەکەی حزبوڵڵا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا هەروەها باس لە بابەتەکانی: پێک هێنانی حکومەتی تازەی لوبنان، ڕووداوەکانی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریسم کراوە.

شاندەکەی حزبۆڵڵا هەروەها لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە روسیا دیدار و گفتوگۆیان ئەنجام داوە.

پێشتریش رۆژنامەی عبری زمانی یدیعوت هەروەها باس لە سەردانی وەزیری دەرەوەی رژێمی ئیسرائیل بۆ مۆسکۆ و دیداری لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیای کرد بوو. .

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *