تیرۆرکردنی فەرماندەی مەیدانی ئەلقاعیدە لە ئیدلب لەلایەن ئەمریکاوە + وێنە

سێ شه‌ممه‌ 28 حوزه‌یران 22 - 12:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=14179

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فەرماندەیەکی مەیدانی چەکدارانی “حراس الدین” لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە پارێزگای ئیدلبی سووریا کوژرا.

ئێواره‌ی ٢٧ی حوزەیران، فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیان کردە ماتۆڕسكیلێک له‌سه‌ر رێگای ئیدلب-بێنێش و بەهۆیەوە كه‌سێک کوژرا.
ناوەندی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا لە رۆژئاوای ئاسیا (سنتکۆم) لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هێرش بۆ سەر ئامانجێک لە پارێزگای ئیدلبی سووریا، کوژرانی کەسێک بە ناوی “ئەبو حەمزە ئەلیەمنی”، فەرماندەی مەیدانی چەکدارانی “حراس الدین” باڵێکی سەرەکی ئەلقاعیدە لە سووریا ڕاگەیاند.

شایانی باسە ٢٤ کاتژمێر پێش هێرشەکە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی MQ9 بەسەر ئاسمانی شاری ئیدلب و ناوچەکانی دەوروبەری بینراون.

ئەمە یەکەمجار نییە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا فەرماندەیەکی گروپە چەکدارەکان یان تیرۆریستەکان دەکەنە ئامانج. لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە، هاوپەیمانی ئەمریکی لانیکەم چوار هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ سەر چەکداران و داعش ئەنجامداوە و بەهۆیەوە چوار فەرماندەی ئەلقاعیدە و فەرماندەیەکی داعش کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام