تاوانی جەنگی تاڵیبان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە بەلخاب + ڤیدیۆ و وێنە

دوو شه‌ممه‌ 27 حوزه‌یران 22 - 15:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=14124

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی سەرچاوە مەیدانییەکان، چەکدارانی تاڵیبان دوای کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی شاری بەلخاب، تەقەیان لە دەیان هاوڵاتی مەدەنی کردووە.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە خۆجێییەكانی شاری بەلخاب، چەكدارانی تاڵیبان لە ٢٥ی حوزەیران تەقەیان لە ٩ هاوڵاتی مەدەنی كردووە، كە ٥ كەسیان کرێکاری كانگاكانی جێهـ میرك و گلۆرز و خەڵوزدا و ٢ شوان و ٢ كەسی مەدەنی بوون. لە لایەکی دیکەوە سەدان کەس لە گوندەکانی تەخشار، قەڵای گاگ، لارکۆرد، هوش و… لە ترسی هەڕەشەکانی چەکداری تاڵیبان بەرەو شاخەکانی دەوروبەری شارەکە هەڵهاتوون. ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە کوژراون، دیار نییە، بەڵام بەڵگەی ڤیدیۆیی لە بالخابەوە ئەو تۆمەتانە پشتڕاست دەکاتەوە کە باس لە کوشتنی خەڵکی مەدەنی دەکات.

دوای كۆنتڕۆڵكردنی شاری تەرخوج لە ناوەندی بەلخاب، چەكدارانی تاڵیبان بە هاوكاریی دزەپێكەران توانیان دانیشتوانی ناڕازی و بەشێك لە لایەنگرانی مەولەوی مەهدی موجاهد دەستنیشان بکەن. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان ماڵی ئەو کەسانە تاڵان کراون و زۆربەیان بە تۆمەتی جۆراوجۆر گیراون و ئەشکەنجە دراون و ئەگەر خۆیان بەدەستەوە نەدەن تەقەیان لێدەکرێت. لە هەمان کاتدا پارێزگاری تاڵیبان لە بەلخاب ڕایگەیاندووە کە حکومەت هیچ کێشەیەکی لەگەڵ خەڵکدا نییە و دەتوانن درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان بدەنەوە!

هەرچەندە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی مەولەوی مەهدی موجاهید و تاڵیبان لە بەلخاب سروشتێکی ناڕوونی هەبوو. بەڵام کوژرانی خەڵکی مەدەنی تاوانێکی ناڕەوایە کە هەمیشە لە لیستی کارەکانی تاڵیباندا دەمێنێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .