ئێران مانگیلەبەرێکی بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد + ڤیدیۆ

یه‌ك شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 22 - 23:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=14085

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دووەم هەڵدانی مانگیلەبەری زولجەناحی ئێران بۆ مەبەستی توێژینەوەی پێشوەختە بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا و ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.

ئەحمەد حوسێنی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران لەمبارەیەوە رایگەیاند: ئەم مانگیلەبەرە سێ قۆناغییە دەتوانێت لە ڕووی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانەوە ڕکابەری لەگەڵ مانگیلەبەرەکانی جیهان بکات، کە دوو قۆناغی پاڵنانی ڕەق و یەک قۆناغی پاڵنانی شلەی هەیە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بە یارمەتی خودا قۆناغی سێیەمی پەرەپێدانی ئەم مانگیلەبەر بە سوود وەرگرتن لە زانیارییەکانی ئەم هەڵدانە دەستیپێکردوە.

شایانی باسە کە مانگیلەبەری زولجەناح بۆ یەکەمجار لە ١ی ٢ی ساڵی ٢٠٢١ بە ئامانجی بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیای بەهێزترین بزوێنەری سووتەمەنی ڕەق لە ئێران تاقیکرایەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .