دواجار شاری سەڤەرۆدۆنێتسک لەلایەن ڕووسیاوە کۆنترۆڵ کرا!

یه‌ك شه‌ممه‌ 26 حوزه‌یران 22 - 16:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=14077

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای چەندین هەفتە شەڕ لە شاری سەڤەرۆدۆنێتسک، دواجار هێزەکانی ڕووسیا و لوهانسک شاری سەڤەرۆدۆنێتسکیان بە تەواوی کۆنترۆڵ کرد.

بەپێی ئەو پێشڕەوییانەی کە بەدەست هاتووە؛ جگە لە شاری سەڤەرۆدۆنێتسک، ناوچەکانی سیرۆتین و بوریۆسکیش کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ڕاگەیەندراوە، ڕووبەری ئەو ناوچانەی کە تازە کۆنتڕۆڵ کراوە نزیکەی ١٤٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە دەبێت.
هەرچەندە خۆڕاگری هێزەکانی ئۆکرانیا لە کۆنترۆڵکردن و پاراستنی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک و ناوچەکانی دەوروبەری تا دوا ڕۆژی زۆر باش بوو؛ بەڵام ئێستا لەگەڵ کۆنتڕۆڵکردنی شاری سیۆرۆدۆنێتسک لەلایەن ڕووسیاوە، ورە و پاڵنەرەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی کە لە پارێزگای لوهانسک ماونەتەوە بە شێوەیەکی کردەیی نامێنێت و پێدەچێت شکستی خێراتر و پاشەکشەی زووتر لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە بۆ هێڵی باخموت-سلاڤیانسک-کراماتۆرسک ڕووبدات.

لە ئێستادا زۆربەی پێکدادانەکان لە ناوچەی واچواریۆکا و باشووری پاڵاوگەی لیسیچانسک چڕبوونەتەوە. پێدەچێت مەبەست لە پێشڕەویی ڕووسیا لەم میحوەرە فشار خستنە سەر هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ کشانەوە لە شاری لیسیچانسک بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .