هەرزەكارێكی فەلەستینی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژرا

شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 22 - 19:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=14032

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هەرزەكارێكی فەلەستینی بە گوللەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی رۆژئاوا شەهید بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە) لە شاری سەلوادی ڕامەڵڵا، هەرزەکارێکی فەلەستینی لە لایەن هێزەکانی زایۆنیستیەوە بە گوللە کوژرا.

بە پێی ئەو زانیارییە “عەبدوڵڵا محەممەد حەماد” کە بە سەختی بریندار بوو، لە لایەن زایۆنیستەکانەوە دەسبەسەر و دواتر شەهیدبوونی ڕاگەیەندرا.

لەم دواییەدا فەلەستینییەکی دیکە بە ناوی ئەحمەد سەلیم غانم لە شاری نابلوسی کەرتی ڕۆژئاوا بە تەقەی چەکدارانی زایۆنیستی کوژرا.

میدیاکانی فەلەستین هەروەها هەینی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە سێ فەلەستینی لە “جنین” لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو لە لایەن هێزەکانی زایۆنیستیەوە بە گوللە کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە فەلەستین ئەلیوم ڕایگەیاندووە کە لە هێرشی شەوی ڕابردووی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ڕێپێوانێکی فەلەستینییەکان لە باکووری کەرتی ڕۆژاوا، ١٣١ کەس بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .