نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەبوعاقلە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژراوە

شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 22 - 16:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=14029

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا بە ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی رژێمی زایۆنیستی راگەیاند، ئەو زانیاری و بەڵگانەی دەستمان کەوتووە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە شیرین ئەبوعاقلە بە تەقەی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە کوژراوە.

ڕاوینا شەمداسانی، وتەبێژی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی هەینی (٢٤ی حوزەیران) لە جنێڤ بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند: هەموو ئەو زانیاریانەی کە دەستمان کەوتووە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە کوژرانی شیرین ئەبوعاقلە و برینداربوونی عەلی سەمودی هاوکارەکەی، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی ڕوویداوە نەک تەقەی هەڕەمەکی فەڵەستینییەکان.

پێشتر ڕژێمی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوەی کرد بوو کە ئەبوعاقلە لەلایەن فەلەستینییەکانەوە کوژراوە نەک هێزەکانی ئەو رژێمە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .