باڵیۆزی ئێران لە ڕووسیا سەردانی چیچانی کرد!

شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 22 - 02:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=14019

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کازم جەلالی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە فیدراسیۆنی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە ٢١ی حوزەیران سەردانی کۆماری چیچانی کرد و لەگەڵ ڕەمەزان قادیرۆڤ سەرۆک کۆماری چیچان کۆبووەوە.

لەم سەردانەدا، کازم جەلالی یەکەمجار چاوی بە میژیڤ موفتی (سەرکردەی ئایینی)ی کۆماری چیچان کەوت. لەلایەن ڕەمەزان قادیرۆڤ سەرۆک کۆماری چیچان و کابینەکەی پێشوازی لە جەلالی کرا و لە کۆبوونەوەی هەردوولا تاوتوێ پرسەکانی فەرهەنگی، ئابووری، گەشتیاری و چەند بابەتێکی تر کرا.

شایانی باسە لە دوای کۆتایی هاتنی یەکێتی سۆڤیەت، ئەمە یەکەم سەردانی فەرمی شاندێکی ئێرانییە بۆ چیچان. کازم جەلالی بە مەبەستی کردنەوەی کونسوڵخانەی پێشووی ئێران لە ڤلادی ڤۆستۆک پێشتر سەردانی ئەم ناوچەی کردبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .