خەتیب زادە: نابێت تورکیا لە بەرامبەر تۆمەتە تێکدەرانەی زایۆنیستەکان بێدەنگ بێت
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران له کاردانهوه به تۆمهته بێ بنهماکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی، فێڵەکانی ئەم رژێمە تیرۆریستییە جگە لە خۆی کەس بڕوایان پێناکات و ئاماژهی بهوهش کرد: چاوهڕوان دەکرێت که تورکیا له بهرامبهر بانگەشە تێکدەرانەی زایۆنیستەکان بێدهنگ نەبێت.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تۆمەت و بانگەشە بێ بنەماکانی وەزیری دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی لە ئەنقەرە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا تورکەکەی گاڵتەئامێز و لە چوارچێوەی سیناریۆیەکی پێشوەختە بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی موسڵمان زانی و بە بەشێک لە پیلانگێڕییەکانی تەلئەبیب بۆ لادانی ڕای گشتیی تورکیا و ناوچەکە لە پرسی فەلەستین و کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم ڕژێمە منداڵکوژ و تێکدەرانە ناوبرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەداخەوە ماوەی یەک هەفتەیە ئۆپەراسیۆنێکی دەروونی بۆ سەرقاڵکردنی میدیاکان بە سیناریۆیەکی دروستکراو بە بەکارهێنانی زانیاری هەڵە و ئاراستە کراو بۆ ئامادەکردنی زەمینە بۆ سیناریۆی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەستیپێکرد بوو.
خەتیب زادە هەروەها وتی: تورکیای دراوسێمان زۆر باش دەزانێت کە ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ڕژێمی درۆزن و تیرۆریستی زایۆنیستیەوە خراونەتەڕوو چەندە بێ بنەمان و چاوەڕوان دەکرێت لە بەرامبەر ئەو تۆمەتە تێکدەرانە بێدەنگ نەبێت. ئەم ڕژێمە چەندین جار سەلماندوویەتی کە جێی متمانە نییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دووپات کردنەوەی ئەوەی کە وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تیرۆر و کارە تێکدەرانەی ڕژێمی زایۆنیستی هەمیشە یەکلاکەرەوە و بوێرانەیە، بێ ئەوەی هەڕەشە لە ئاسایشی هاووڵاتیانی ئاسایی و ئاسایشی وڵاتانی دیکە بێت، وتی: فێڵەکانی ئەم رژێمە تیرۆریستییە جگە لە خۆی کەس باوەڕیان پێناکات و ئەگەر هەندێک لایەنیش لەسەر ناچاری و بە ڕواڵەت هاوکاری بکەن، بەڵام لە ڕاستیدا دەزانن کە ڕووبەڕووی چ ڕژێمێکی مەترسیدار بوونەتەوە.
لێدوانەکان