گرنگترین هەواڵەکانی ١٢١مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 22 - 00:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=13995

پێشڕەوییەکانی سوپای ئۆکرانیا لە ڕۆژئاوای دۆنێتسک خێراتر بووە، هێزەکانی ئۆکرانیا ناوچەکانی پاڤلیوکا، یوریۆکا، نۆمایۆرسک و شێڤچێنکۆیان کۆنترۆڵ کرد. لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە کە سوپای ئۆکرانیا تا چەند دەتوانێت پێگەکانی لەو ناوچانە جێگیر بکاتەوە و لەسەر ئەم میحوەرە پێشڕەوی بکات.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئیلیوشین ٧٦ی ڕووسی لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری ریازان لە رۆژئاوای ڕووسیا ئاگری گرت و کەوتە خوارەوە.

بەپێی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، فڕۆکەکانی Tu-22Mی ڕووسیا هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە پیشەسازییەکانی ناوچەی کۆنستانتینۆڤیکا لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک. بە گوێرەی میدیاکانی ڕووسیا، ئەم شوێنە، شوێنی تۆپخانە و کەرەستەی سەربازی بووە کە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکاوە بۆ ئۆکرانیا نێردراون.

سوپای ڕووسیا و هێزەکانی لوهانسک کۆنترۆڵی تەواوی زەرفەکانی هیرش و زۆلۆتێیان ڕاگەیاند. هەروەها سوپای ڕووسیا بە کۆنترۆڵکردنی گوندەکانی میکولایوکا و بیلاگۆرا لە نزیک شاری لیسیچانسک، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی فراوانتر کرد.

دوایین نەخشەی سەربازیی لە دۆنباس

بە لەبەرچاوگرتنی پێشڕەوییەکانی ئەم دواییە، سوپای ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی نزیکەی ٢ هەزار و ٦١٩٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە پارێزگای لوهانسکیان کۆنترۆڵ کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .