یەکەم گەشتی فەرمی هێڵی ئاسمانی ئیمارات بۆ فەلەستینی داگیرکراو

هه‌ینی 24 حوزه‌یران 2022 - 16:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=13992

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەکەم گەشتی فەرمی هێڵی ئاسمانی ئیمارات لە فڕۆکەخانەی دوبەیەوە بۆ فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی تەلئەبیب ئەنجامدرا.

محەممەد ئال خاجە، باڵیۆزی ئیمارات لە تویتێکدا بەخێرهاتنی گەشتەکەی کرد و نووسی: ئێستا لە گەشتی یەکەمی ئیماراتداین لە دوبەیەوە بۆ تەلئەبیب.

لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک فڕۆکەکانی ئیمارات بەرەو فەلەستینی داگیرکراو ڕۆیشتوون.

رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لە مانگی ئایاری رابردوودا بە ئاماژە بە فڕینی فڕۆکە بارهەڵگرەکانی ئیمارات بۆ ناوچە داگیرکراوەکان بڵاویكردەوە كە گومان دەکرێت ئیمارات بەپێی رێككەوتنی هاوبەشی بەرگری لەگەڵ تەلئەبیب، سەرقاڵی گواستنەوەی كەرەستەی ئەمنی و سەربازی بێت.

هەروەها فڕۆکەیەکی ئیماراتی سەر بە هێڵی ئاسمانی ئەلئیتیحاد، نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە ئەبوزەبیەوە بەرەو فڕۆکەخانەی بن گوریۆن ڕۆیشت. فڕۆکەکە کەرەستەی پزیشکی بۆ دەسەڵاتی فەلەستین هەڵگرتبوو، بەڵام دەسەڵاتەکە لەبەر نەبوونی هەماهەنگی لەگەڵی رەتیکردەوە کەرەستە پزیشکییەکان وەربگرێت.

ئیمارات و بەحرەین لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕێککەوتنێکیان سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە کۆشکی سپی واژۆ کرد و دواتر سودان و مەغریب ڕێککەوتنێکی هاوشێوەیان واژۆ کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *