گرنگترین هەواڵەکانی ١٢٠مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

هه‌ینی 24 حوزه‌یران 22 - 00:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=13971

دوو موشەک هاوێژی سوپای ئۆکرانیا شوێنی گردبوونەوە و کەرەستەی ڕووسیایان لە نزیک گوندی ئەندریوکا لە پارێزگای خێرسۆن کردە ئامانج.

تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا بە هاوکاری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هاویتزەرێکی M777 (دروستکراوی بەریتانیا) و بارهەڵگرێکی سەر بە سوپای ئۆکرانیا کردە ئامانج.

رۆژی رابردوو فڕۆکەیەکی سوخۆی ٢٥ی ڕووسی لە نزیک گوندی مانکۆڤۆ-کالیتۆنسکۆیە لە پارێزگای ڕۆستۆڤی ڕۆژئاوای ڕووسیا کەوتە خوارەوە.
بەگوێرەی راپۆرتە میدیاكانی ڕووسیا، هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە، کێشەی تەكنیكی یاخود پێكدادان بووە لەگەڵ دامەزراوەیەكی تۆڕی كارەبا. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووداوێکی هاوشێوە بۆ فڕۆکەیەکی دیکەی ڕووسی لە پارێزگای بێلگۆرۆد ڕوویدا و وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوە نادیارە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .