فەرماندەیەکی تاڵیبان پەیوەندی بە هێزەکانی ئەحمەد مەسعودەوە کرد

پێنج شه‌ممه‌ 23 حوزه‌یران 22 - 21:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=13958

قاری وەقاس، فەرماندەی لیوای سۆرخی تاڵیبان لە تەگابی سەر بە پارێزگای بەدەخشان، لەگەڵ ٣٠٠ ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ژێر فەرماندەیی، پەیوەندی بە هێزەکانی ئەحمەد مەسعودەوە کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی سەر بە فەرماندەیی قاری وەقاس فەرماندەی تاجیکی هێزەکانی سۆرخی بەدەخشان و چەکدارانی پشتوونی تاڵیبان لە شارۆچکەی تەگاب، حەوت چەکداری تاڵیبان کوژران و برینداربوون.

دوای پێکدادانەکە، قاری وەقاس لەگەڵ زیاتر لە ٣٠٠ ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ژێر فەرماندەیی خۆی، لە تاڵیبان جیابوونەوە و پەیوەندییان بە بەرەی خۆڕاگری نیشتمانییەوە (بە فەرماندەیی ئەحمەد مەسعود) کرد.
لەئەنجامی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی تاڵیبانی ناوەڕاست، قاری وەقاس توانیویەتی بەشێک لە شاری تەگاب، لەوانە ناوچەکانی خومبەک، کوری و کاتوبەلا کۆنترۆڵ بکات.

قاری وەقاس دووەم فەرماندەی باڵای تاڵیبانە لە دوای مەولەوی مەهدی موجاهید کە لە گروپەکە جیا دەبێتەوە و بە ئاشکرا لەبەرامبەر ئەو گروپە دەوەستێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .