هێرش بۆ سەر بنکەی سوپای تورکیا لەلایەن گروپێکی نوێی عێراقییەوە!

پێنج شه‌ممه‌ 23 حوزه‌یران 22 - 16:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=13954

گروپی تازە پێکهێنراوی “احرار العراق” بەرپرسیارێتی خۆی لە ژمارەیەکی هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق راگەیاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی خۆڕاگری ئیسلامی “احرار العراق” لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی هێرشەکانی سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە ناوچەی زێلکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی موسڵ لە ٢٠٢١/١٢/٢٧، ٢٠٢٢/٤/٣، ٢٠٢٢/٦/٩ و ٢٠٢٢/٦/١٨ لە ئەستۆ گرت.

لە درێژەی بەیاننامەی گروپەکەدا هاتووە، یەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گروپی خۆڕاگری “احرار العراق” لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٢ و ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بنکەی سەربازی بەعشیقەی کردۆتە ئامانج کە لە ئەنجامدا چەند سەربازێکی تورکیا کوژراون.

ئەو گروپە عێراقییە راشیگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەكەمان لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی ڕەوا بۆ كردەوە تیرۆریستییەكانی توركیایە كە مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ناوچەكە دروست دەكات، و ئۆپەراسیۆنەكانمان تا کشانەوەی هێزەکانی توركیا لە خاكی عێراق بەردەوام دەبێت.

ماوەیەک پێش ئێستا گروپێکی تازە پێکهێنراو بە ناوی “احرار سنجار” بەرپرسیارێتی خۆی لە ژمارەیەک هێرشی موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق لە ئەستۆ گرت بوو. ئەوەی دیارە ژمارەی گروپەکانی خۆڕاگری دژی داگیرکەران لە عێراق ڕووی لە زیادبوون کردووە و لاپەڕەیەکی نوێی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سوپای تورکیا لە باکووری عێراق دەست پێ بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .