نزیکبوونەوەی بەلەمێکی سوپای پاسداران لە کەشتییەکی ئەمریکی + ڤیدیۆ

چوار شه‌ممه‌ 22 حوزه‌یران 22 - 00:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=13887

هێزی دەریایی سوپای ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە سێ بەلەمی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران کە هێزەکانی ئەو وڵاتە لە گەرووی ستراتژیکی هورمز نزیکبوونەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزی دەریایی ئەمریکا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە بەلەمێکی خێرای سوپای پاسدارانی ئێران لە گەرووی هورمز نزیک کەشتیەکی جەنگی ئەو هێزانە دەبێتەوە.

هێزی دەریایی ئەمریکا رۆژی سێشەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە راگەیێندراوێکدا گوتی: ” کاتێک کەشتیێکی سەربازیی ئەمریکا بە نێو گەرووی هورمزدا تێپەڕدەبوو، سێ بەلەمی سەر بە هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران بە شێوەیەکی ناپیشەگەرانە مامەڵەیان کرد.”

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “یەکێک لە بەلەمەکان بە خێرایەکی مەترسیدار لە پێشەوە لە کەشتیی سیرۆکۆ نزیکبووەوە و تەنیا ئەو کاتە ئاراستەکەی گۆڕی کە کەشتیی پاسەوانیی ئەمریکا ئاماژەی ئاگادارکردنەوەی دەنگی بۆ نارد بۆ ئەوەی لە یەکدی نەدەن.”

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .