واژۆکردنی ڕێککەوتنی دوولایەنە لەنێوان ئێران و دۆنێتسک!

یه‌ك شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 22 - 20:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=13784

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆنێتسک لە کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتیی سانت پترسبۆرگ ڕێککەوتنێکی دوولایەنەیان واژۆ کرد.

دێنیس پوشیلین، سەرۆکی دۆنێتسک ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆنێتسک لە کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتیی سانت پترسبۆرگ ڕێککەوتنێکی دوو دوولایەنەیان واژۆ کردووە، کە بەپێی ئەو ڕێکەوتنە ئێران بەرهەمی بیناسازی، سەوزە و میوە بۆ دۆنێتسک دابین دەکات. لەبەرامبەر دا هه‌روه‌ها دۆنێتسك به‌رهه‌مه‌كانی كانزای ڕۆڵ، ئاسن، به‌رهه‌می پۆڵا، به‌رهه‌می كۆمپانیاكانی ئه‌ندازیاری و كه‌ره‌سته‌ی دروستكردنی تونێل بۆ ئێران هه‌نارده‌ ده‌كات.

ناوبراو له درێژەدا ڕایگەیاند که له کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتیی سانت پترسبۆرگ، ژووری بازرگانی و پیشەسازی دۆنێتسک و ژووری بازرگانیی ئێران ڕێککەوتننامەیان واژۆ کرد که یارمەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان ئێمه و کۆماری ئیسلامی ئێران دەدات. ئەمڕۆ دۆنێتسک هاوبەشێکی نوێی هەیە. سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، پەیوەندییە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکانمان بەرەو فراوانبوون دەچێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام