هێرشی ڕۆکێتی کرایە سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە عێراق

شه‌ممه‌ 18 حوزه‌یران 22 - 00:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=13704

بنکەی سەربازی تورکیا لە ناوچەی زێلکان بە چەند ڕۆکێتەوە کرایە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنكەی سەربازیی سوپای توركیا لە ناوچەی زێلكان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی موسڵ بە ٥ ڕۆکێت کرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی هێرشەکەوە بڵاونەکراوەتەوە و هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ نەگرتووە.

هەندێک لە سەرچاوەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هێرشەکە لە وەڵامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی سنونێ لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامدراوە.
شایانی باسە لە ١٥ی حوزەیران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر ناوچەی سنونێ کە بە هۆیەوە چەندین کەس کوژران و برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام