بن سەلمان سەردانی تورکیا دەکات

هه‌ینی 17 حوزه‌یران 2022 - 21:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=13671

محەممەد بن سەلمان هەفتەی داهاتوو لە یەکەم گەشتی ناوچەییدا لە دوای تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سعوودیە لە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە ئەستەنبوڵ، سەردانی تورکیا دەکات.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی باڵای تورکیاوە ئەمڕۆ (هەینی) بڵاویکردەوە، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە لە ٢٢ی حوزەیران سەردانێکی فەرمی بۆ تورکیا ئەنجام دەدات.

سەرۆک كۆماری توركیا كە لە مانگی نیسانی رابردوودا سەردانی سعوودییەی كردبوو، بانگهێشتی محەمەد بن سەلمانی بۆ ئەنقەرە کرد.

بڕیاربوو لە ٢٥ی ئایار شازادەی جێنشینی سعوودیە سەردانی توركیا بكات، بەڵام بەهۆی نەخۆشكەوتنی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای باوكی سەردانەکەی دواخرا.

دوای تورکیا، محەمەد بن سەلمان سەردانی هەریەکە لە وڵاتانی میسر و ئوردن دەکات و لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو وڵاتانە کۆدەبێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *