فەرماندەیەکی داعش لە باکووری سووریا لەلایەن ئەمریکاوە دەستگیرکرا

هه‌ینی 17 حوزه‌یران 22 - 10:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=13652

هێزەکانی هاوپەیمانان سەرکردەیەکی باڵای داعشیان لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی هێلیبۆرن لە باکووری سووریا دەستگیر کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ١٦ی حوزەیران، هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئۆپەراسیۆنێکی هێلیبورن لە ناوچەی ئەلحومیرە لە نزیک شاری جەرابلوسی پارێزگای حەلەب، فەرماندەیەکی باڵای داعش لە سووریایان دەستگیر کرد.

هەندێک لە سەرچاوەکان لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو کەسە دەستگیرکراوە ناوی “هانی ئەحمەد ئەلکوردی” بووە و لە شاری ڕەققە وەک والی داعش ناسراوە.

هاوپەیمانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا دوای ئۆپەراسیۆنەکە رایگەیاند، سەرکردەی دەستگیرکراوی داعش پسپۆڕی دروستکردنی بۆمب و تەقەمەنییەکان بووە و بووەتە یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی رێکخراوەکە لە سووریا. ئەم ئۆپەراسیۆنە بە وردی پلانی بۆ دانرا بوو بۆ ڕێگریکردن لە ئەگەری هەر زیانێکی بە خەڵکی سڤیل.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام