موقتەدا سەدر کشانەوەی خۆی لە پرۆسەی سیاسی عێراق راگەیاند

پێنج شه‌ممه‌ 16 حوزه‌یران 22 - 15:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=13610

دوابەدوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی ڕەوتی سەدریش کشانەوەی خۆی لە پرۆسەی سیاسی عێراق راگەیاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەید موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە عێراق، لە کۆتا کاتژمێرەکانی ئێوارەی چوارشەممە، کشانەوەی خۆی لە پرۆسەی سیاسیی ئەو وڵاتە راگەیاند.

سەرۆکی ئەورتی سەدر رایگەیاند: پێش ئەوەی ماڵئاوایی لە یەکتر بکەین و سوپاسی هەڵوێست و یەکڕیزیتان بکەم، دەمەوێت لە پرسێک ئاگادارتان بکەمەوە؛ بڕیارم داوە لە پرۆسەی سیاسی بکشێمەوە بۆ ئەوەی لە هیچ بارودۆخێكدا، چ لە دونیا و چ لە قیامەتدا پەیوەندیم بە گەندەڵەكانەوە نەبێت.

موقتەدا سەدر هەروەها وتی: دەمەوێت پێتان بڵێم بە هەبوونی گەندەڵکاران، لە هەڵبژاردنی داهاتووشدا بەشداری ناکەم. ئەمە پەیمانێکە لە نێوان من و خودا و لە نێوان من و ئێوە و گەلەکەمدا؛ مەگەر ئەوەی کە خودای گەورە دەرفەتێک بێنێتە پێشەوە و گەندەڵان و سەرجەم ئەو کەسانەی عێراقیان تاڵان کرد بە لاوە بنرێن.

ناوبراو لە کۆتاییدا بە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی وتی: لە ئەگەری بەشداریمان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، خوشکان و برایان بە تەواوی ئامادە بن و یەکڕیزی خۆتان بپارێزن، لە ڕووی سیاسی و بیر و بڕوا، لە ڕووی یاساییەوە و لە پەرلەمان تەواوکەری یەکتر بن و لە گەڵ گەلی عێراق لە پەیوەندیدا بن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .