ڤیدیۆیەکی دەگمەن لە “محەممەد ئەلزەیف” فەرماندەی گشتی ئەلقەسام بڵاوکرایەوە

پێنج شه‌ممه‌ 16 حوزه‌یران 22 - 10:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=13592

کەتیبەکانی ئەلقەسام باڵی سەربازی حەماسی فەڵەستین ڤیدیۆیەکی نوێ و دەگمەنی محەممەد ئەلزەیف فەرماندەی گشتیی ئەو هێزانە بڵاوکردەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەگوێرەی راپۆرتەکە، ڤیدیۆکە تایبەتە بە ساڵی ٢٠٠٦ کە ئەلزەیف لە بەرنامەی “في ضیافه البندقیه”ی کەناڵی ئەلجەزیرە دەرکەوتووە. لەم ڤیدیۆیەدا وەک هەمیشە ڕووخساری محەممەد ئەلزەیف داپۆشراوە و ڕوون نییە.

محەممەد دیاب ئیبراهیم ئەلمسری ناسراو بە محەممەد ئەلزەیف، دیارترین فەرماندەی سەربازی ئێستای فەلەستینە لە دوای یەحیا عەیاش، کە دوای پەرەپێدانی پێکهاتە و بناغەی بزووتنەوەی حەماس، ئێستا فەرماندەی گشتی باڵی سەربازیی بزووتنەوەکەیە.

نازناوی (ئەلزەیف) بە واتای میوان لەبەر ئەوە پێی دراوە، کە بە هۆی هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام شوێنی خۆی دەگۆڕێت.

ڕژێمی زایۆنیستی پێشتر لە هەشت هەوڵی شکستخواردوودا هەوڵی تیرۆرکردنی ئەلزیفی دابوو؛ بەڵام تا ئەمڕۆ سەرکەوتوو نەبووە.

“وداد” هاوسەری محەممەد ئەلزەیف و کوڕە ساواکەی “عەلی” لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵەکەی لە غەززە لە شەڕی ٢٠١٤دا شەهید بوون، بەڵام خودی ئەلزەیف رزگاری بوو.

سەردار “ئیسماعیل قائانی” فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دوای شەڕی ئەم دواییەی غەززە و تەلئەبیب (شمشێری قودس لە ساڵی ٢٠٢١) لە نامەیەکدا بۆ محەممەد ئەلزەیف، ناوبراوی بە “شەهیدی زیندوو” ناو برد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .