داوای تەلئەبیب لە ئەمریکا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی دژبە ئێران

چوار شه‌ممه‌ 15 حوزه‌یران 22 - 11:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=13548

وەزیری بەرگری رژێمی زایۆنیستی بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئەم ڕژێمە بۆ پەرەپێدان بە پێوەندییەکانی لەگەڵ هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە، داوای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی لە دژی ئێران بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژی رابردوو (سێشەممە) بێنی گانتز وەزیری بەرگری رژێمی زایۆنیستی، لە میانەی ڕێوڕەسمێکدا بە ناوی «ئاسایشی ئیسرائیل» بۆ ساڵی ٢٠٢٢، داوای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی دژی ئێران بە سەرکردایەتی ئەمریکا کرد.

گانتز لەم رێوڕەسمەدا وتی: هاوبەشی و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانە ئەمریکییەکانمان، هەروەها ئەو پەیوەندییانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا دروستمان کردووە و پەرەمان پێداوە، هۆکارێکی سەرەکین بۆ باڵادەستی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا. لەم ڕۆژانەدا بە مەبەستی دروستکردنی هاوبەشی لە بواری ئابووری، ژینگە و هەروەها ئاسایش، هەوڵ بۆ بەهێزکردن و قووڵکردنەوەی ئاشتی لەگەڵ میسر، ئوردن، وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەدەین.

رۆیتەرز بە ئاماژەدان بە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانی گانتز، لە زاری ناوبراوەوە بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگری رژێمی زایۆنیستی داوای کردووە هاوپەیمانییەکی ناوچەیی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە دژی ئێران دروست بکرێت، کە وڵاتانی عەرەبی هاوپەیمانی واشنتۆن لەخۆدەگرێت.

لە لایەکی دیکەوە، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی کە لەو ڕێوڕەسمەدا ئامادە بوو، وتی: لەم ڕۆژانەدا دوژمنانمان تەسلیم نابن و لە ناوەوە و دەرەوە هەڕەشە لە ئاسایشمان دەکەن. ئێمە ڕووبەڕووی چەندین تەحەدای ئەمنی دەبینەوە، کە هەندێکیان ناسراون و هەندێکیان بۆ ڕای گشتی نادیارە.

هێرزۆگ وتی: ئیسرائیل و دەزگا ئەمنییەکانی بەردەوام دەبن لە وەستانەوە لە بەرامبەر هەر هەڕەشە و دوژمنێک، و هێز و توانای ئیسرائیلیش بۆ پاراستنی دانیشتووانی زایۆنی دەگاتە هەر شوێنێک کە پێویست بێت.

ئەم لێدوانانە لە كاتێكدایە كە لەم دواییانەدا رۆژنامەی “هاراتز”ی عیبری باسی هەوڵەكانی حكوومەتی ئەمریكا و هاوپەیمانە ناوچەییەكانی بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی بەرگری لە دژی ئێران کردبووەوە.

هارێتز بڵاویکردەوە، پەیوەندییەکانی ئەم دواییەی نێوان بەرپرسانی واشنتۆن و تەلئەبیب جەخت لە پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی تەلئەبیب لەگەڵ ئیمارات و سعوودیە کراوەتەوە و یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی ئەم بابەتە دامەزراندنی سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی ناوچەیی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ موشەکەکانی بالیستیک، کروز و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .