گروپە فەلەستینییەکان: هەینی داهاتوو ڕۆژی توڕەییە

سێ شه‌ممه‌ 14 حوزه‌یران 22 - 13:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=13514

گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی ڕایانگەیاند کە ڕۆژی هەینی داهاتوو ڕۆژی تووڕەیی لە هەموو بەرەکان لە دژی ڕژێمی داگیرکەر دەبێت.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ خالید ئەلبەتاش ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، شەوی رابردوو دوای کۆبوونەوەی گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی بەتەواوی بەرپرسیارە لە گیانی ئەو زیندانیانە فەڵەستینیانە کە مانیان لە خواردن گرتووە و داوای لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە هەوڵ بدەن بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئەو زیندانیانە بۆ کۆتایی هێنان بە دەستبەسەرکردنی ئیداری و مافی مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکان.

ئەلبەتاش هەروەها داوای بەرفراوان کردنی بزووتنەوەیەکی جەماوەری بۆ پشتیوانیکردن لە زیندانییەکان بە تایبەت ئەوانەی مانیان لە خواردن گرتووە کرد، و جەختیشی کردەوە کە گرووپە فەلەستینییەکان بەدواداچوون بۆ دۆسیەی زیندانییەکان دەکەن و هەرچی لە توانایاندا بێت بۆیان دەکەن.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی جیهادی ئیسلامی هەروەها جەختی کردەوە کە ڕۆژی هەینی داهاتوو ڕۆژی توڕەیی لە هەموو بەرەکان لە دژی ڕژێمی داگیرکەر دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: ڕژێمی زایۆنیستی کەڵک لە بێدەنگی و بێدەسەڵاتی و ناکارامەیی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ درێژەدان بە دەستدرێژییەکانی وەردەگرێت.

پێشتریش حەماس و بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بە ئیدانە کردنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی بەشێک لە سەرکردەکانی عەرەب و ڕژێمی زایۆنیستی، جەختیان لەوە کردبووەوە کە خۆڕاگری تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگارکردنی خاکی فەلەستین و پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان و دوژمن تەنیا لە زمانی هێز تێدەگات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .