واشنتۆن پۆست: ئەبوعاقلە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراوە

دوو شه‌ممه‌ 13 حوزه‌یران 22 - 19:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=13462

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە شیرین ئەبوعاقلە ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی بە گوللەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە کوژراوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەکە بە ئاماژەدان بە لێکۆڵینەوەی بەرفراوان و پێداچوونەوە بە زیاتر لە ٥٠ فایلی ڤیدیۆیی سەبارەت بەو ڕووداوە و تێبینی و وێنە بڵاوکراوەکان لەم بارەیەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەربازێکی ئیسرائیلی تەقەی لە پەیامنێرەکە کردووە و ڕووداوەکە بەبێ مەبەست نەبووە.

رۆژنامەكە هەروەها جەختی لەوە كردووەتەوە كە سوپای ئیسرائیل نەیتوانیوە بەڵگەی یەكلاكەرەوە بخاتەڕوو بۆ بانگەشەی بوونی چەكدارانی فەلەستینی و پێكدادانی چەكداری لە شوێنی شەهیدبوونی ئەبوعالقە، و تەواوی بەڵگە دەنگی و ڤیدیۆییەكان ئەو بانگەشەیە رەتكردۆتەوە و شایەتحاڵەكانیش بە رۆژنامەكەیان راگەیاندووە کە لەم شوێنەدا هیچ شەڕێکی چەکداری ڕووی نەداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .