دەستلەکارکێشانەوەی نوێ لە “کنێست” حکومەتی بێنێت لە داڕمان نزیک دەکاتەوە

دوو شه‌ممه‌ 13 حوزه‌یران 22 - 10:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=13453

ڕۆژی رابردوو یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌ندامێكی كنێست (په‌رله‌مانی رژێمی زایۆنیستی) و كاندیدی “ژماره‌ ٦”ی لیستی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە گوێرەی ماڵپەڕی کەناڵی هەواڵی ڕووسیا ئەلیەوم، عەلادین جەبارین، ئەندامی کنێست دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

جەبارین لە یاداشتێکیدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر بە زمانی عەرەبی جەختی لەوە کردەوە، کە هەر وەک پێشتر ئاماژەی پێکردبوو، لە دۆخی ئێستادا بەنیازی بەشداریکردن لە کنێست نەبووە و هەر بۆیە دەستی لەکارکێشایەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، ئەم بڕیارەی دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ هاوڕێ و کەسوکارەکەی داوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی “کل العرب” ڕایگەیاندووە کە جەبارین وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ڕووداوەکانی ئەم دواییەی مزگەوتی ئەقسا و دەستدرێژیی داگیرکەرانی ئیسرائیلی بۆ سەر مزگەوتەکە و ئەنجامدانی رێوڕەسمی تەلمودی دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

دەستلەکارکێشانەوەکەی ناوبراو نیشاندەری ناڕازیبوونە لە سیاسەتی حکومەتی ئیسرائیل بەرامبەر بە فەلەستینییەکان و مزگەوتی ئەقسا؛ هەر وەک چۆن پێشتر غیدا ریناوی زەعبی ئەندامی كنێست لە لیستی یەكگرتوودا، بە هەمان هۆكار دەست لەکارکێشانەوەی لە كنێست راگەیاند، هەرچەندە دواتر دەستلەكاركێشانەوەكەی كشاندەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .