هەڵکردنی ئاڵای سووریا لە ڕەققە و حەسەکە

یەکشەممە 12 حوزه‌یران 2022 - 22:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=13419

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارەکانی ڕەققە و حەسەکە ئاڵای سووریایان بەرزکردەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای واژۆكردنی رێككەوتنێک لەگەڵ سوپای سووریا، هێزەكانی سووریای دیموكرات ئاڵای سووریا و ڕووسیایان لە نزیک شارەکانی ڕەققە و حەسەكە بەرز كردەوە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە سوپای سووریا بە هێزەکانی هەسەدە ڕاگەیاند کە ڕەنگە لە ٧٢ کاتژمێری داهاتوودا حکومەتی تورکیا هێرش بکاتە سەر ناوچەکە.

سەرچاوە هەواڵییەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هەسەدە ئاڵای سووریا و ڕووسیای لەسەربانی ١٦ بارەگا و بنکەی سەربازیی لە ناوچەکانی باکووری ڕەققە و حەسەکە، لە نزیک هێڵەکانی پێشەوە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای تورکیا بەرز کردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، هەڵکردنی ئاڵاکان بە ڕەزامەندی پێشوەختەی ئەفسەرانی سوپای سووریا لە فیرقەی ٩٣ لە ناوچەکانی باکووری شاری ڕەققە، و دوای کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندەکانی هەسەدە ئەنجام دراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *