پێشهاتەکانی ئەفغانستان و پاکستان، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

یه‌ك شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 22 - 19:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=13400

لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی هەواڵگری تاڵیبان و داعش لە شاری تالقانی ناوەندی پارێزگای تەخار، هەشت ئەندامی داعش کوژران.

١- بەدەخشان:
لە ٦ی حوزەیران لە شەڕی ناوخۆی چەکدارانی تاڵیبان لە بازاڕی شاری درایم، منداڵێک کوژرا و هەشت چەکداری تاڵیبانیش بریندار بوون.

٢- به‌غلان:
– لە ٦ی حوزەیران، چەكدارانی تاڵیبان زیاتر لە ١٠٠ بنەماڵەیان لە شارۆچکەکانی خوست و فەرەنگەوە ناچار کرد کۆچ بکەن.
– لە ٦ی حوزەیران لە شەڕی نێوان چەکدارانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە ناوچەی تەغاەک لە شارۆچکەی پۆل-حسار چوار چەکداری تاڵیبان کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
– لە ٧ی حوزەیران چەكدارانی تاڵیبان بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ هێزەكانی ئەحمەد مەسعود دوو كەسیان لە سوق و فەرەنگ و چوار كەسیان لە شارۆچکەی ئەندەراب كوشت.
– رۆژی ٩ی حوزەیران، عەین ئەلدین رەفیعی یەكێك لە فەرماندە مەیدانیەكانی هێزەكانی ئەحمەد مەسعود و چەند چەكدارێكی تاڵیبان لە شەڕ و پێكدادان لەنێوان چەكدارانی تاڵیبان و هێزەكانی ئەحمەد مەسعود لە ناحیەی تالێ و بەرفەک كوژران.

٣- بالخ:
– لە ٨ی حوزەیران چەند چەکدارێکی نەناسراو چوار چەکداری تاڵیبانیان لە ناحیەی پێنجەمی شاری مەزارشەریف تیرۆر کرد.

٤- پەنجشیر:
– لە ٦ی حوزەیران چەند چەکدارێکی تاڵیبان لە شارۆچکەی پەریان کەسێک و لە شاری بازەرەک سێ کەسیان کوشت.
– لە ٦ی حوزەیران لە هێرشێکی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە شارۆچکەی خەنج، لە شارۆچکەی عەنابە و شارۆچکەی ڕۆدوخێ، ٢٠ چەکداری تاڵیبان کوژران.
– لە ٦ی حوزەیران شەڕ و پێکدادان لە گەڕەکی کوهساری شاری پەریان لەنێوان چەکدارانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود ڕوویدا.
– لە ٧ی حوزەیران، لیوای “موجاهدینی لەغمان”ی تاڵیبان کە لە ١٦٠٠ کەس پێکدێت بۆ شەڕکردن لەگەڵ هێزەکانی ئەحمەد مەسعود گەیشتە ناو شاری بازارەک.
– لە ٨ی حوزەیران، چەکدارانی تاڵیبان ٢٠ دانیشتووی گوندێکی شاری بازارەکیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی ئەحمەد مەسعود دەستگیرکرد.
– لە ٩ی حوزەیران، چەكدارانی تاڵیبان دەستیان بە کێوماڵکردنی ناوچەكانی لەرا، تابێ، نیلان و قازلیار لە شارۆچکەی دارێ لە هێزەكانی ئەحمەد مەسعود کرد.
– رۆژی ١٠ی حوزەیران، نەخۆشخانەی شاری عەنەبە نەبوونی شوێنی بەتاڵی بۆ وەرگرتنی بریندارانی تاڵیبانی راگەیاند.

٥- پەروان:
لە ٧ی حوزەیران، کۆگایەکی تەقەمەنی داعش لە شارۆچکەی چاریکار تەقیەوە و بەهۆیەوە پێنج کەسی مەدەنی برینداربوون. چه‌كدارانی تاڵیبان پێش ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكه‌، سێ ژنیان به‌ گومانی هاوكاری له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركرد.

٦- تەخار:
– لە ٦ی حوزەیران، لە هێرشێکی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی تاڵیبان لە ناوچەی زاران لە شارۆچکەی ڤێرسج، دوو چەکداری تاڵیبان کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
– لە ١١ی حوزەیران، زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان رایگەیاند، هێزەکانی هەواڵگری تاڵیبان لە شاری تالقان لەگەڵ داعش پێکدادانیان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە هەشت ئەندامی ئەو گرووپە کوژراون، لەوانە یونس ئۆزبەکستانی فەرماندەکەیان.

٧- دایكۆندی:
لە ٨ی حوزەیراندا چەکدارانی تاڵیبان فەرمانیان بە دانیشتوانی ناوچەی دۆڵی شا توت لە شارۆچکەی گیتی کرد ناوچەکە جێبهێڵن. دانیشتوانی ئەم ناوچەیە لە خەڵکی هەزارەن.

٨- سەرپۆل: .
– لە ٦ی حوزەیران، “مەهدی موجاهید”، فەرماندەی تاڵیبانی هەزارە، بەرپرسی شارۆچکەی بەلخابی ئەم گروپەی لە کارەکەی دوورخستەوە و کەسێکی نەناسراوی لە شوێنی دانا.
– لە ٩ی حوزەیران، دانوستانی نوێنەرانی تاڵیبان لەگەڵ مەولەوی “مەهدی موجاهید” بۆ چوونە ناو کابوڵ شکستی هێنا. دوای شکستی ئەم دانوستانە، چەکدارانی تاڵیبان پێگەکانیان لە نزیک شارۆچکەی بەلخاب بەهێزتر کرد.
– لە ٩ی حوزەیران، حكومەتی ناوەندی تاڵیبان دەستنیشانكردنی مەولوی عەبدولرەحیمی وەک پارێزگاری سەرپۆل لەلایەن مەهدی موجاهیدی رەتكردەوە.

٩- قەندەهار:
– لە ٩ی حوزەیران، بۆمبێكی چێنراو لە شارۆچکەی سپین بۆڵدەک تەقییەوە و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک و پێنج چەکداری تاڵیبان كوژران و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

١٠- کابوڵ:
– لە ٦ی حوزەیران دوو چەکداری تاڵیبان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بریندار بوون. داعش لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
– لە ٨ی حوزەیران، فاروق وەردەک، وەزیری پێشووی پەروەردە لە حكومەتی پێشوو، دوای راوێژكردن لەگەڵ كۆمسیۆنی گەڕانەوەی بەرپرسانی حكومەتی تاڵیبان گەڕایەوە ئەفغانستان.
– لە ١١ی حوزەیران، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی ١٢ تەقییەوە و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی ١٢ی شاری کابوڵ

١١- هەرات:
لە ٨ی حوزەیران كۆماری ئیسلامی ئێران ئەو كەرەستە سەربازییانەی ئەفغانستانی كە لە كاتی رووخانی حكوومەتی پێشوودا بۆ ئێران گواسترابوویەوە بۆ بزووتنەوەی تاڵیبان گەڕاندەوە.

١٢- پاکستان:
– لە ٨ی حوزەیران، سوپای پاکستان رایگەیاند کە دوو ئەندامی گروپی جوداخوازی بەلوچ لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە ناوچەی نۆشکی لە پارێزگای بەلوچستان کوژراون. ئەم کەسانە لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا بۆ سەر سنووری پاکستان لە ناوچەی خاران دەستیان هەبووە.
– لە ٩ی حوزەیران، سەید محەمەد عەلی حوسێنی، باڵیۆزی ئێران لە پاکستان لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان کۆبووەوە. لەم دیدارەدا سەرۆک وەزیرانی پاکستان وێڕای بەرزنرخاندنی پێگەی ئێران لە گەلی کەشمیر داوای زیادکردنی هاوکارییەکانی دوو وڵاتی کرد.
– لە ١٠ی حوزەیران، سەدان ئەندامی حزبی جەماعەتی ئیسلامی و گروپە ئاینییەكانی دیكە ناڕەزایییان بەرامبەر بە دژایەتی و سوكایەتیكردن بە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەلایەن ئەندامانی حزبی دەسەڵاتداری هیندستانەوە دەربڕی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .