چوار سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق کوژران

یه‌ك شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2022 - 15:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=13396

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، چوار سەربازی دیکەی سوپای تورکیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ لە باکووری عێراق کوژراون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەمڕۆ ١١ی حوزەیران وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی چوار سەربازی ئەو وڵاتە بە ناوەکانی عومەر یڵدرم، مەهمەت عەلی چاپ، گۆخان دەمیر لە میانەی ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەواڵی دایەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان چوار سەربازەکە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە برینداربوون، و دوای گواستنەوەیان بۆ دامەزراوە پزیشکییەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەست داوە.

بەم شێوەیە ژمارەی قوربانیانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە کە لە ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە بە فەرمانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دژی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەستی پێکرد، بۆ ٢٥ کەس بەرزبوویەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *