ئایەتوڵڵا خامنەیی: ئەزموونی ئێران و ڤەنزولیا ئەوەی سەلماند کە تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی گوشارەکانی ئەمریکا خۆڕاگرییە
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە خۆڕاگریی دوو وڵاتی ئێران و ڤەنزولیا لە بەرامبەر گوشارەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، جەختیان کردەوە کە ئەزموونی سەرکەوتووی هەر دوو وڵات ئەوەی سەلماندووە کە تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئەم گوشارانە خۆڕاگرییە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا و شاندی یاوەری، بە ئاماژە بە خۆڕاگریی هەر دوو وڵاتی ئێران و ڤەنزولیا لە بەرامبەر گوشار و گەمارۆکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، جەختیان کردەوە کە خۆڕاگریی گەلی ئێران و ڤەنزولیا ئەوەی سەلماند گوشارەکانی ئەمریکا سەرکەوتوو نەبووە.
بەڕێزیان بە ئاماژە بە سەرکەوتنی گەل و حکومەتی ڤەنزولیا لە بەرەنگاربوونەوەی شەڕی هەمەلایەنەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، بەرامبەر بە مادۆرۆ وتیان: خۆڕاگری بەڕێزتان و گەلی ڤەنزولیا زۆر پڕ بایەخە، لە بەر ئەوەی کە پێگە و شکۆی گەل و حکومەت و سەرکردەکانی بەرز دەکاتەوە و ئەمڕۆ بە دڵنیاییەوە کە تێڕوانینی ئەمریکا جیاوازترە لە ڕابردوو.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆژیای کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵانی ڕابردوو، وتیان: ئەم هەنگاوە بەرزانە لە هەلومەرجێکدا بووە کە قورسترین و کەم وێنەترین گوشار و گەمارۆکان بە سەر گەلی ئێراندا سەپێندرا و ئەمریکییەکان ئەم سیاسەتەیان وەک زیاترکردنی گوشارەکان ناو دەبرد.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کردەوە: خۆڕاگری گەلی ئێران بووە هۆی شکستی زیاترکردنی گوشارەکانی ئەمریکا، بە شێوازێک کە یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بە دەستەواژەی شکست و سەرشۆڕی باسی ئەمەی کردووە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئەنجامێک کە لە خۆڕاگری و سەرکەوتنی هەر دوو گەلی ئێران و ڤەنزولیا دەگیرێت، ئەوەیە کە ئەمە تەنیا ڕێگاچارەی بەرامبەر گوشارەکانە، وێڕای ئەوەی کە هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڤەنزولا زیاتر ببێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە هەڵوێستی نیکۆلاس مادۆرۆ سەبارەت بە ڕژێمی زایۆنیستی، وتیان: هەڵوێستی ئەم دواییەی بەڕێزتان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی زۆر درووست و بوێرانە بووە.
جام کوردی
لێدوانەکان