هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری دیمەشق

هه‌ینی 10 حوزه‌یران 22 - 14:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=13324

سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە موشەک هێرشی کردە سەر باشووری دیمەشق و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی مەدەنی بریندار بوو و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە وتەی سەرچاوەیەکی سەربازیی سووریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سوپای رژێمی زایۆنیستی بە چەند مووشەکێک لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوەوە هێرشی کردۆتە سەر چەند ئامانجێک لە باشووری دیمەشق و سیستەمی بەرگریی ئەو وڵاتە زۆربەی ئەو مووشەکانەی خستۆتە خوارەوە. لە هێرشەکەدا هاوڵاتییەکی مەدەنی بریندار بووە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی گواستنەوەی سوریا، دوای هێرشەکە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق راگیراون.

شایانی باسە لە ٧ی حوزەیران فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوەوە هەندێک ناوچەیان لە باشووری دیمەشق کردبووەوە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .