ئەگەری کوژرانی فەرماندەی تیرۆری مۆساد لە هێرشەکەی سەر هەولێر

هه‌ینی 10 حوزه‌یران 2022 - 13:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=13321

چەندین سەرچاوەی عەرەبی و ڕۆژئاوا ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر چەند ئۆتۆمبێلێک لە سەر ڕێگای هەولێر – پیرمام، فەرماندەی بەشی تیرۆری دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی کوژراوە.

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ڕاپۆرتە تایبەتەکان باس لەوە دەکەن کە لەو هێرشەدا چەند ئۆتۆمبێلێک کراونەتە ئامانج.

ئەو درۆنە سێ ئۆتۆمبێلی لە سەر ڕێگای هەولێر – پیرمام کردووەتە ئامانج، هێرشەکەش سەرکەوتووانە ئامانجەکانی پێکاوە.

چەند کاتژمێرێک پاش هێرشەکەی هەولێر، چەند سەرچاوەیەکی ڕۆژئاوا و عەرەبی ڕایانگەیاند کە تیمێکی سیخوڕیی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی کە لەو ئۆتۆمبێلانەدا بوون، کراونەتە ئامانج.

هەژماری ئینتڵ سکای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە کە لەو هێرشەدا بەرپرسێکی باڵای مۆساد کوژراوە.

ئەو هەژمارە ڕایگەیاندووە کە ئیلاک ڕون ناسراو بە ئاسا فلاتس، فەرماندەی یەکەی تیرۆری مۆساد، لە میانەی هێرشی ئەو درۆنەدا بۆ سەر هەولێر کوژراوە.

هەروەها خالید ئسکیف پەیامنێری کەناڵی المیادین لە لوبنان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە سەرچاوە عێراقییەکان باس لە کوژرانی ئیلاک ڕون بەرپرسی یەکەی تیرۆری دەزگای هەواڵگری مۆساد کوژراوە.

پێشتر ئەمینداری گشتی کەتائیبی سەید شوهەدای عێراق ڕایگەیاندبوو کە زایۆنیستەکان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 20 ناوەندی سیخوڕی و ستراتیژییان هەیە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *