هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق

هه‌ینی 10 حوزه‌یران 22 - 11:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=13314

بنکەی سەربازی تورکیا لە ناوچەی زێلکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی موسڵ لەلایەن کەسانی نەناسراو بە ڕۆکێت کرایە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ درەنگانی شەوی رابردوو ٩ی حوزەیران، چوار ڕۆکێتی گراد ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی زێلکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی موسڵ کرا. تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبارەی هێرشەکەوە بڵاونەکراوەتەوە و هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بەپێی ئاماری هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە (نەورۆز) ئەمە حەوتەمین هێرشی ڕۆکێتییە بۆ سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە بەعشیقە.

شایانی باسە لە ٣ی حوزەیران، بە چەند ڕۆکێت و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە زێلکان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .