دوا دۆخی سەربازی لە میحوەری سەڤەرۆدۆنێتسک، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

سێ شه‌ممه‌ 7 حوزه‌یران 22 - 17:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=13215

لە ناوچە جیاجیاکانی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک، پێکدادانەکانی نێوان سوپای ڕووسیا و سوپای ئۆکرانیا بەردەوامە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی دوایین هەواڵەکانی میحوەری سەڤەرۆدۆنێتسک، لە ناحیەی مێتۆلکینە و ناوچەکانی ناوەندی شارەکە شەڕ و پێکدادان بەردەوامە. سەرچاوە ئۆکراینییەکان لە زاری هێزە بیانییەکانەوە ڕایانگەیاند کە ئەوان کۆنتڕۆڵی دۆخەکەیان کردووە و باس لەوە دەکەن کە هێرشەکانی ڕووسیایان بەرپەرچداوەتەوە. بەگشتی زیاتر لە نیوەی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک لەلایەن سوپای ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ کراوە و لە نیوەی ڕۆژئاواشدا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

سەڤەرۆدۆنێتسک ناوی شارێکی پیشەسازییە لە بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای لوهانسک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا. ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٤ لەبەر ئەوەی شاری لوهانسک کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسەکانی ئۆکرانیا، وەک پایتەختی پارێزگای لوهانسک هەڵبژێردرا.
ئەم شارە چەندین کارگە و ناوەندی بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی کیمیایی بە ناوی “ئازۆت” (یەکێکە لە گەورەترین کارگە کیمیاییەکانی ئەوروپا) هەیە و هەروەها فڕۆکەخانەیەک لە باشووری ڕۆژهەڵات کە لە ململانێکانی ئەم دواییەدا گرنگی بەرچاوی هەبووە.

شوێن و بناغەی ئەم شارە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٤ و پەیوەندییەکی نزیکی بە شاری لیسیچانسکەوە هەیە. لە ڕاستیدا نزیکی شارەکانی سەڤەرۆدۆنێتسک و لیسیچانسک و رۆبیژنە لە یەکترەوە وایکردووە کە ببێتە شوێنێکی گرنگ.

ئەم شارە لە سەرەتای شەڕی ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن هێزەکانی لوهانسکەوە دەستی بەسەردا گیرا، بەڵام دوای دوو مانگ سوپای ئۆکرانیا کۆنترۆڵی شارەکەی کردەوە. دوای ئەوەش یەکێتی ئەوروپا وێڕای پشتیوانیکردن لە ئۆپەراسیۆنی سوپای ئۆکرانیا لە سەڤەرۆدۆنێتسک ڕایگەیاند کە ٩٣.٨%ی تێچووی ئاوەدانکردنەوەی ئەم شارە پیشەسازییە دابین دەکات.
دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ململانێکان لە بەرەی ڕۆژئاوای لوهانسک دەستی پێکردەوە و سوپای ڕووسیا دوای کۆنترۆڵکردنی تەواوی شارۆچکەی رۆبیژنە، لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٢ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەڤەرۆدۆنێتسک هێرشەکانی بە شێوەی جددی دەستپێکردەوە.

سەڤەرۆدۆنێتسک و لیسیچانسک دوا ناوچەکانی پارێزگای لوهانسکن کە لە کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئۆکرانیا ماونەتەوە و بە کەوتنیان یەکەم پارێزگای ئۆکرانیا بە تەواوی دەکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیاوە. بۆیە بەرخودانی ئۆکراینییەکان لەو ناوچانە قورس دەبێت، و سوپای ڕووسیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەبێت هێز و کەرەستەی زیاتر بەکاربهێنێت!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام