گرنگترین هەواڵەکانی سەد و یەکەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

یه‌ك شه‌ممه‌ 5 حوزه‌یران 22 - 00:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=13044

هێزەکانی ڕووسیا لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای خارکیڤ لە باکووری رۆژهەڵات کشانەوە کە لەم دواییەدا کۆنتڕۆڵیان کرد بوو. دوای کشانەوەکە هێزەکانی ئۆکرانیا گوندی وێسلێیان کۆنترۆڵ کرد. لە ناوچەی تێرنۆڤا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا کۆنترۆڵی سوسنۆڤە لە نزیک ناوچەی یارۆڤا-یان کرد. بەپێی دوایین زانیاریەکان، ئەو پێکدادانانە ناوچەی سڤیاتۆهۆرسکی گرتۆتەوە. هەروەها هێزەکانی ڕووسیا لە هەوڵی کۆنتڕۆڵی گوندی پاسیکادان.

سەربازانی ڕووسیا ناوچەی شوروە لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی لیمان کۆنتڕۆڵ کرد. بەم شێوەیە ئەمنیەتی لای ڕۆژئاوای لایمان مسۆگەر کرا.

دۆخی سەربازی شاری سەڤەرۆدۆنێتسک هەمان دۆخی دوو ڕۆژی ڕابردووە و گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا نەهاتووە. سەربازانی ئۆکرانیا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و سەربازانی ڕووسیاش لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات جێگیرن.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە سوپای ئۆکرانیا ناوچەی “مێتولکین”ی کۆنترۆڵکردووە، کە تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام