خەڵکی ئێران بە ڕێبازەکەی ئیمام خومەینی (رە) وەفادارن / پیلانی دوژمنان بۆ جیاکردنەوەی خەڵک و حکومەت شکستی هێناوە

شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 22 - 12:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=13027

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) کە لە مەزاری ئەو ڕێبەرە گەورەیە بەڕێوەچوو و لە بەشێک لە وتارەکەیان، وتیان: ئیمام خومەینی (رە) ڕۆحی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و نابێت ئەم ڕۆحەشی لێ وەربگیرێت، ئیمام کەسایەتییەکی گەورە و کەم وێنە بوون و ناسینەوەی بەڕێزیان بۆ گەنجانی ئێستای ئێران و وڵاتانی ئیسلامی بە پێویست دادەنرێت، ئیمام تەنیا تایبەت بە دوێنێ نەبووە و ئیمامی ئەمڕۆ و داهاتووشە.

بەڕێزیان وتیان: یەکەم خاڵی گرنگ سەبارەت بە ئیمام، ڕێبەرایەتی گەورەترینی شۆڕشەکانی جیهانە، شۆڕشەکانی فەرەنسای 1789 و یەکێتی سۆڤییەتی 1917 ناسراو و گەورەن بەڵام شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەوان گەورەترە و هۆکاری جۆربەجۆریشی هەیە، لەو دوو شۆڕشەدا خەڵک هۆکاری سەرکەوتن بوون بەڵام پاش ئەوە خەڵک بێ کاریگەر کران و لادران و لە بەردەوامی ئاکامی ئەو شۆڕشەدا ڕۆڵیان نەما بەڵام شۆڕشی ئیسلامی نەک تەنیا بە پاڵپشتی و بەشداری خەڵک کرا، بەڵکوو بەردەوامبوون و بەهێزیشی بە بەشداری و هاوڕێبوونی خەڵک بووە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان کە ئیمام خومەینی (رە) هیچ کات بێهیوا نەدەبوون و ڕاستگۆیی بە تایبەتمەندییەکی گەورەی ئەوان دادەنرا، هەم لە گەڵ خودا و هەم لە گەڵ خەڵک ڕاستگۆ بوون و پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان بوون.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ژێرخان و بنەمای مەکتەبی ئیمام، ئیسلامییە، ئەم شۆڕشە ڕەنگە لە هەر قۆناغێکدا بە شێوازێک بێت و هەموو کات بە یەک شێواز نییە بەڵام ئامانجەکەی بەردەوام مسۆگەرکردنی ماف و دادپەروەرییە.

بەڕێزیان وتیان: یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئیمام، متمانە بە خەڵک بوو، ئیمام هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشەوە وتیان کە ئەگەر متمانەمان بە خەڵک هەبێت خەڵک حەماسەتی خۆیان دەکەن. ئیمام ڕێزی لە تێکۆشانی خەڵک دەگرت و هیچ کات موڵەتی ئەوەی نەدەدا بێهیوایی باڵ بە سەر خەڵکدا بکێشێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە ئێستای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کردەوە کە زانست و کەرتی ئابوری و بەرگری و ئاسایشی وڵات بە ڕەچاوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و جۆربەجۆری بۆچوونەکان بەهێزتر دەکەین.

بەڕێزیان لە درێژەدا وتیان: ستەمکاران و زاڵمان، دوژمنی کۆماری ئیسلامی ئێرانن، وڵاتانی ڕۆژئاوا سێ سەدە جیهانیان تاڵان کرد، لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و هیندستان تا ئەفریقا و کیشوەری ئەمریکا، کوشتن و بە کۆیلەگرتن و درووشمی بەرگری لە مافی مرۆڤ بەرهەمی شارستانیەتی ڕۆژئاوایە بەڵام ئەمڕۆ خۆڕاگری بووەتە بەشێکی هەرە گرنگی سیاسیی جیهانە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە شرۆڤەی دوژمنایەتییەکان بۆ لاوازکردنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وتیان: پلان و لێکدانەوەکانی دوژمن بۆ ئەوەی خەڵک ڕوبەڕوی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ببێتەوە هەڵەیە، دوژمنان هەوڵ دەدەن بە کاری دەروونی، چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە پارە و بەکرێگرتنی کەسانێک، خەڵک ڕوبەڕوی ئەم دەسەڵاتە بکەنەوە، ئەوان هیوایان بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکە بەڵام لەمەشدا تووشی هەڵە بوون، لە بەر ئەوەی ئەوان لە ئێرانییە خائینەکان ڕاوێژ وەردەگرن، ئەو ڕاوێژکارانە خیانەت لە وڵاتی خۆیان و لە ئەمریکییەکانیش دەکەن.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: لە بەڵێنی دوژمن بۆ ڕووخانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 6 مانگدا، 80 شەش مانگ تێپەڕ بووە و کۆماری ئیسلامی ئێران هێندە بەهێز بووە کە دوژمنان ناتوانن پیلانی ڕوبەڕویی خەڵک لە بەرامبەر ئەم دەسەڵاتە جێبەجێ بکەن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: لە تەمەنی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا دەیان هەڵبژاردن بە بەشداری بەرچاوی خەڵک کراوە، یان ڕێپێوانە مەزنەکەی 22 ی ڕێبەندان و ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕش کە ساڵانە بە خرۆشێکی جەماوەرییەوە بەڕێوە دەچێت، ئەمانەش بەڵگەن لە سەر وەفاداری خەڵک بە حکومەت و خۆڕاگری گەل و کاریگەری ئایدۆلۆژیای ئیمام خومەینی (رە) لە سەر ئەوان.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .