دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ جولەکەکان لە قودس

هه‌ینی 3 حوزه‌یران 22 - 15:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=13008

پەسەندکردنی پلانی دروستکردنی ٨٢٠ یەکەی نیشتەجێبوونی نوێی بۆ جولەکەکان لە قودس.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕژێمی زایۆنیستی پلانی دروست کردنی ٨٢٠ یەکەی نیشتەجێبوونی نوێی بۆ دانیشتوانی داگیرکەر لە بەشی کۆنی قودس پەسەند کرد.

ئەم پلانە بڕیارە لە دوو بەشدا جێبەجێ بکرێت. بەشێک لە یەکە نوێیەکانی نیشتەجێبوون لە وێستگەی شەمەندەفەری عوسمانی دروستدەکرێن کە شارەوانی قودسی داگیرکراو بەشێکی زۆری ڕووخاندووە و لە بەشێکی دیکەی دوو ناوەندی بازرگانی گەورە بۆ زایۆنیستەکان دروست کردووە.

ئەمە سێیەم پلانی گەشەپێدانی ڕژێمی زایۆنیستییە لە قودسی داگیرکراو بۆ زیادکردنی ژمارەی دانیشتوانی زایۆنی لە ناوچەکەدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام