تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییە مەیدانییەکانی بەرەکانی ئۆکرانیا دوای ٩٩ ڕۆژ لە شەڕ

هه‌ینی 3 حوزه‌یران 22 - 13:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=12995

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە باشووری ئۆکرانیا و لە نزیک سنوورییەکانی خێرسۆن و میکۆلایڤ، پێکدادانەکان پەرەی سەندووە و هەندێک هێڵیش گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە سنووری پارێزگاکانی خێرسۆن و میکۆلایڤ، چەندین جار هێزەکانی ئۆکرانیا هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی سنیگۆریوکا، بەڵام هێزەکانی ڕووسیا توانیویانە بەرپەرچی ئەو هێرشانە بدەنەوە.

لە ناوچەی داویدیو برید، بەپێی سەرچاوە ئۆکراینییەکان، هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی گوندەکانی بیلوگیرکا و ئەندرۆڤیکا لە ڕووباری ئینهۆڵتس پەڕیونەتەوە. پێکدادانەکانی ناوچەکە لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە.

لە باکووری پارێزگای خێرسۆن، هێزەکانی ئۆکرانیا چوونەتە ناو ژمارەیەک گوندەوە. هەرچەندە پێشتر ئەو گوندانە لە کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ڕووسیادا نەبوون و گوندەکان چۆڵ بوون. گوندەکانی ئیڤانیوکا، ئارخانێلسکی، ڤیسۆکۆپیلیا، میرۆلیوبیوکا، پێتریۆکا و زۆلۆتا بالکا دەکەونە باکووری پارێزگای خێرسۆن و لە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادان، ئەم ناوچانە وەک هێڵی پێشەوەی شەڕەکە دادەنرێت.

لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، لە میحوەری خارکیڤ، هێزەکانی ڕووسیا ژمارەیەک گوندیان کۆنتڕۆڵ کرد. شایانی باسە هێزەکانی ئۆکرانیا مانگی رابردوو لەو گوندانە پاشەکشەیان کرد بوو. بەمشێوەیە گوندەکانی تێرنۆڤا، پێرمۆها، شێستاکو و فیدۆریوکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ، لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە کۆنترۆڵکران. بەو پێشڕەوییانەی کە ئەنجام دراوە، ناوچەی ستاری سالتیڤ بە سێ ئاراستە گەمارۆ دراوە و بە بەردەوامی ئەم ڕەوتە، ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ستاری سالتیڤۆ زۆرە.

سێ بەرەی گرنگی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بریتین لە بەرەی سەڤەرۆدۆنێتسک، ئیزیۆم و پۆپاسنایا کە تەواوکەری یەکترن. لە میحوەرەکەی سەڤەرۆدۆنێتسک، هێزەکانی ڕووسیا بەشێکی زۆری شاری سەڤەرۆدۆنێتسک-یان کۆنترۆڵکردووە و کێوماڵکردنی بەشی ڕۆژئاوای شارەکە بەردەوامە.
میحوەری ئیزیۆم، هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شارۆچکەی گرنگی لیمانیان کۆنترۆڵ کردووە.
پێکدادانەکان بە شێوەیەکی ناوبەناو لە میحوەرەکەی پۆپاسنایا بەردەوامە. سوپای ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی توانیویانە هێڵەکان بەدرێژایی ئەم میحوەرە فراوان بکەن و بەرەو باکوور و ڕۆژئاوا و باشووری پۆپاسنایا پێشڕەوی بکەن، بەڵام پێشڕەوییەکان بە خاوی ئەنجام دەدرێت.
تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە بەرەکانی دیکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕووی نەداوە و پێکدادانی ناوبەناو بەدرێژایی هێڵەکانی پێشەوە بەردەوامە.

بەگشتی گۆڕانکارییەکان و پێشڕەوییەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیا بە خاوی ئەنجام دەدرێت، بەڵام سوپای ڕووسیا دەستی باڵای هەیە. بەهۆی ململانێکانی ناو شارەکان و بەکارهێنانی ژمارەی زۆری تۆپ و بۆردومانەکان، زیانەکانی هەردوولا زۆرن. بەشێوەیەک کە سەرۆککۆماری ئۆکرانیا ڤلادیمێر زێلێنسکیش دانی بەم بابەتەدا ناوە. بە وتەی ناوبراو رۆژانە نزیكەی ١٠٠ کەس لە سوپای ئۆكرانیا لە میحوەرەكانی رۆژهەڵات دەكوژرێن و ژمارەی بریندارەكانیش رۆژانە دەگاتە ٥٠٠ كەس. ئەم زیانانە بۆ لایەنی بەرامبەرە واتا ڕووسیا بە لەبەرچاوگرتنی باڵادەستی تۆپخانەیی سوپای ڕووسیا لەم میحوەرەدا کەمترن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .